ميهرداد ئەخلاقی بۆ پۆستی وەزیرى بەرگریی ئێران بەربژێر کرا

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
میهرداد ئەخلاقى، بەربژێر بۆ وەرگرتنى پۆستى وەزیرى بەرگرى ئێران
میهرداد ئەخلاقى، بەربژێر بۆ وەرگرتنى پۆستى وەزیرى بەرگرى ئێران

پووختەى هەواڵەکە

  • مەسعود پزیشکیان، میهرداد ئەخلاقی، بۆ پۆستی وەزیرى بەرگری بەربژێر کرد.
  • سەرۆککۆمارى ئێران نامەیەک ئاڕاستەی پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات، تاوەکو متمانەی پێبدەن.

میدیای ئێران بڵاویکردووەتەوە، مەسعود پزیشکیان، نامەیەکی ئاراستەی پەرلەمانی ئێران کردووە، تیادا میهرداد ئەخلاقی بۆ پۆستی وەزیرى بەرگریی بەربژێرکردووە.


پۆستەکانى پێشووى میهرداد

  • ئەخلاقی بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئێرانە.
  • پێشتر پۆستی سەرۆکی جێبەجێکردنی ڕێکخراوی پیشەسازی ئاسمانی هەبووە لەو وەزارەتە.
  • وەک سەرۆک و بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی پیشەسازییەکانی بوارى ئاسمانى ئێران (AIO)، کاریکردووە.

ئامادەکارى بۆ پڕۆسەى دەنگدان لە پەرلەمان

ساسان والی زادە، ڕاوێژکاری جێگری کاروباری پەرلەمانی سەرۆککۆمارى ئێران، بە میدیاى فەرمى وڵاتەکەى ڕاگەیاندووە، هیوادارن دوای لێکۆڵینەوە لە بەرنامەکانی، لە زووترین کاتدا دانیشتنی فەرمیی پەرلەمان بۆ دەنگدانی متمانە بە ئەخلاقی بەڕێوەبچێت.

دوای کوژرانی عەزیز نەسیڕزادە، وەزیرى پێشووی بەرگریی ئێران لە کۆتایی مانگی شوباتی 2026، مەسعود پزیشکیان، مەجید ڕەزای وەک سەرپەرشتیاری وەزارەتی بەرگری بە وەکالەت دیاری کرد.

بە هۆی چالاکییەکانی لە بواری پیشەسازیی بەرگری، موشەکی و ئاسمانى ئێران، ناوی لە لیستەکانی سزای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (لە ساڵی 2007ەوە) و یەکێتیی ئەوروپادا تۆمار کراوە.

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا