خۆرخی جیسۆس: دەرگا بۆ ڕۆناڵدۆ کراوەیە، بەڵام داوای لێبوردن ناکەم
خۆرخی جیسۆس دەرگای بەڕووی گەڕانەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆدا بۆ ڕیزەکانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە کراوەیی هێشتەوە و ڕووداوەکانی کۆتا کەمپی بە "تێنەگەیشتن" وەسف کرد. جیسۆس گوتی: "نازانم چی ڕوو دەدات، بەلای منەوە بابەتەکە کراوەیە و کریستیانۆ خۆی بڕیار لەسەر دواڕۆژی دەدات."
لەگەڵ ئەوەشدا، دوای سەرکەوتنیان بەرامبەر نەرویج، جیسۆس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بێزاریی خۆی دەربڕی کاتێک پرسیاری لێکرا ئایا بەنیازە داوای لێبوردن لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بپرسێت دوای ئەوەی کەمپی هەڵبژاردەکەی بەجێهێشت.
ڕاهێنەرەکە ڕەتیکردەوە هیچ هۆکارێک بۆ داوای لێبوردن هەبێت و گوتی: "داوای لێبوردن لە چی بکەم و لە کێ؟ هۆکاری سەرەکیی ئەم ڕووداوانە جۆری خۆگەرمکردنەوەی یاریزانەکەیە. من بەرپرسیارێتیی بڕیارەکان و ئەوەی ڕوویداوە دەگرمە ئەستۆ، بەڵام داوای لێبوردن لە چی بکەم و لە کێ؟ ئەمە شتێکی بێمانایە."
جیسۆس ئاماژەی بە دەسەڵاتەکانی خۆشی کرد و گوتی: "من ڕاهێنەرم و کێم بوێت بانگێشتی دەکەم، بۆچوونی هیچ کەسێک وەرناگرم لەسەر ئەوەی کێ بانگێشت دەکەم یان کێ بەشداریی یارییەکان دەکات. هەندێک بابەت هەن گفتوگۆیان لەسەر ناکرێت و ناکرێت لەوە ڕوونتر بیڵێم."
59 خولەک پێش ئێستا