جەژنی جەما: جەژنی سوپاسگوزاری و پاییز

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • لە دێرینترین جەژنەکانی ئایینی ئێزدییە
  • ساڵانە لە پەرستگەی لالش بەڕێوەدەچێت
  • ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت
  • بە جەژنی پاییزیش ناسراوە
  • لەبارەی کشتوکاڵ و سوپاسگوزارییە

لەماوەی حەوت ڕۆژدا چی دەگوزەرێت؟

  • بەشداربووان لە لالش خێوەت هەڵدەدەن
  • ئێواران چرای مەزارگەکان هەڵدەکرێن
  • گۆڤەندی ئایینی بە قەول و بەیت بەڕێوەدەچێت

ئەو ئێزدییانەی سەردان دەکەن: بەسەر پردی سیڕاتدا تێدەپەڕن، دەست و چاویان بە ئاوی "کانیی سپی" دەشۆن.


  • ڕۆژی یەکەم: میر ئامادە دەبێت هاوشانی بابەشێخ و جڤاتی ڕۆحانی، "بەیتی ئێوارە" و سەما پێشکەش دەکرێن
  • ڕۆژی دووەم: ڕێوڕەسمی "قنتار" بەڕێوەدەچێت، سەردانیکەران تەواف دەکەن
  • ڕۆژانی سێیەم و چوارەم: ڕۆژانی ئاسایین بۆ ڕێوڕەسمەکان
  • ڕۆژی پێنجەم: حەوت کوڕ و حەوت کچ بە جلی سپی لە ڕێوڕەسمی "ڕۆژی پەری" دەڕازێنرێنەوە، ئاماژەن بۆ حەوت فریشتە پیرۆزەکە
  • ڕۆژی شەشەم: جوانەگایەک وەکو قوربانی بۆ خوداوەندی خۆر پێشکەش دەکرێت لە ڕێوڕەسمی "قەباغ"
  • ڕۆژی حەوتەم و کۆتایی: تەختێکی پیرۆز لە ئاوێکی تایبەت هەڵدکێشن لە ڕێوڕەسمی "ڕۆژی بەر بەرسواکردن"، پاشان لە شوێنێکی لالش دادەنرێت، ئاماژەیە بۆ سەرکەوتنی ڕێوڕەسمەکانی جەژنەکە

کەی ئەم جەژنە بەڕێوەناچێت؟

لە ئەگەری بارودۆخی سەختدا، ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزدییەکان، بڕیار لەسەر بەڕێوەنەچوونی ڕێوڕەسمەکانی جەژنەکە دەدەن؛ ساڵی 2014 بەهۆی هێرشەکانی داعش بۆسەر شنگال، ماوەی چوار ساڵ هیچ ڕێوڕەسمێک بەڕێوەنەچوو.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا