تابلۆیەکی نەناسراوی ئێدوارد مانێ دۆزرایەوە

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • تابلۆکە بە تەباشیری سوور کێشراوە
  • سەر بە کۆکراوەیەکی تایبەت بووە
  • تاوەکو ئێستا شارەزایان ئاگایان لە بوونی ئەم تابلۆیە نەبووە

کارکردن لەسەر ناساندن و پشتڕاستکردنەوەی واژۆی ڕاستەقینەی تابلۆکە بەردەوامە؛ شارەزایان بە دۆزینەوەیەکی دەگمەنی دادەنێن، بەو هۆکارەی زۆربەی پارچەکانی ئێدوارد مانێ ناسراون.


لە ئاستی ناوەڕۆکدا، گوزارشت لە منداڵێکی دانیشتوو دەکات.


بەگوێرەی خاوەنی تابلۆکە، ناونیشانەکەی ناوی مانێی پێوەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەم زانیارییە پشتڕاست نەکراوەتەوە و گومانەکان بەردەوامن.


پێشبینی دەکرێت ئەم تابلۆکە لە پەنجا و شەستەکانی سەدەی 19 دروستکرابێت، گومان دەکرێت هەمان ئەو منداڵە بێت کە مانێ لە تابلۆی The Old Musician کێشاویەتی.

حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا