فەڕەنسا مووشەکێکی کیشوەربڕی بالیستیکی تاقیکردەوە
پووختەی هەواڵەکە
ماکرۆن سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی مووشەکێکی کیشوەربڕی کرد
مووشەکەکەی فەڕەنسا توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمیی هەیە
ماکرۆن: ئێستا پەیامەکە بەڕوونی و بەهێزی گەیشتووەتە شوێنی مەبەست
کۆشکی ئێلیزی و پەڕەی فەرمیی سەرۆکی فەڕەنسا، لە تۆڕی ئێکس، دیمەنی هەڵدانی مووشەکێکیان بڵاوکردەوە، کە ماکرۆن لەناو کەشتییەکی جەنگییەوە، لە دەریاوە چاودێریی هەڵدانی دەکات.
"دەبێت لێت بترسن"
- ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەکەی سەرپەرشتی یەکەمین تاقیکردنەوەی هەڵدانی مووشەکەی کیشوەربڕی کرد.
- ماکرۆن: بۆ ئەوەی ئازاد بیت، دەبێت لێت بترسن، بۆ ئەوەی لێت بترسن، پێویستە بەهێز بیت.
- تاقیکردنەوەی مووشەکە بەبێ ئاگاداریی پێشوەختە و دوور لە چاوی میدیاکان بوو.
- وەزارەتی سەربازیی فەرەنسا لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەم جۆرە مووشەکە نەوەى سێیەمی بەرهەمهێنراوی بالیستیکی ستراتیجیی جۆری ئێم-51ـە کە لە ژێردەریادا تاقیبکرێتەوە.
- مووشەکەکە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمیی هەیە، بەڵام لەم تاقیکردنەوەیەدا، هیچ کڵاوەیەکی لێ نەبەسترابوو.
- موشەکەکە لە باکووری زەریای ئەتڵەسی، بە دووریی سەدان کیلۆمەتر لە شوێنی هەڵدانیەوە تەقییەوە.
پەیامێک بۆ ڕووسیا
تاقیکردنەوە مووشەکییەکە لەکاتێکدایە، گرژییەکان لە ئەورووپا ڕوویان لە زیادبوونە، سەرۆکی فەرەنسا چەندین جار هۆشداریی داوە لە گۆڕانکاری لە سروشتی هەڕەشەکانی ڕووسیا، بەتایبەتیش دوای ئەوەی درۆنەکان ئاسمانی ناتۆ و ئەورووپا بە بەردەوامی دەبەزێنن، کە ئەورووپییەکان ڕووسیا بە هەوڵدان بۆ هێرشکردن یان تێکدانی سەقامگیریی ئەورووپا تۆمەتبار دەکەن، لەمدواییانەشدا ماکرۆن بەڵێنیدا، ئەم جۆرە هێرشانە بێوەڵام نەمێننەوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
پوتن بۆ ئەوروپا: ناردنی هێز بۆ ئۆکرانیا جەنگی ڕاستەوخۆیە لەگەڵ ڕووسیا
2 کاتژمێر پێش ئێستا