قەتەر نیو کاتژمێر سەرۆککۆماری ئەڵمانیا لە چاوەڕوانیدا دەهێڵێتەوە
سەرتیپ عوسمان 29/11/2023
فرانک واڵتەر، سەرۆککۆماری ئەڵمانیا لە دوایین وێستگەی سەردانە چوار رۆژییەکەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە قەتەر و بە گوێرەی میدیاکانی ئەڵمانیا، بەهۆی نەبوونی بەرپرسێکی قەتەری لە پێشوازییدا، ناچار بووە نزیکەی نیو کاتژمێر لە فڕۆکەکەیدا بمێنێتەوە.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردووەتەوە، شتانمایەر دوێنێ لە فڕۆکەخانەی دەوحە نیشتووەتەوە، بەڵام بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، دەردەکەوێت شتانمایەر لەبەردەم دەرگای دەرچوونی فڕۆکەکە چاوەڕوانی کردووە.
ئەمەش وا لێکدەدرێتەوە لەچاوەڕوانیدا هێشتنەوەی شتانمایەر، کاردانەوەی قەتەر بووە بەرامبەر سیاسەتی ئەڵمانیا بەرامبەر غەززە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئیلکە بودینبیردیری هاوسەری شتانمایەر و شاندەکانی دیکە پێشتر لە فڕۆکەکە دابەزیون.
سەرتیپ عوسمان
29/11/2023