سۆران محەممەدی گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- گۆرانییەکە ڤیدیۆ کلیپی بۆ بەرهەمهێنراوە
- ژیریی دەستکرد لەم کلیپەدا بەکارهێنراوە
- حەوتەمین ڤیدیۆ کلیپی سۆران محەممەدییە
ئەم بەرهەمە نوێیەی سۆران محەممەدی، بە ناونیشانی "بێتاقەتی" ئامادە کراوە، موزیکەکەی لە تاران دانراوە، ڕێکخستن، میکس و مایستەرینگی لەلایەن حەمیدڕەزا ڕەزایی بۆ ئەنجامدراوە.

کەمال حوسێنی، بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد، ڤیدیۆ کلیپەکەی بەرهەمهێناوە.
سۆران محەممەدی:
- ساڵی 1983 لە شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە
- لە تەمەنی 17 ساڵییەوە لە کاری هونەرییدا بەشدارە
- هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە تەلارسازییدا
- لە تاراوگە و لە وڵاتی سویسرا نیشتەجێیە و لە بۆنە هونەرییەکاندا بەشدارە
- زیاتر لە 13 ساڵە بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵی کاری هونەریی ئەنجامدەدات
- تاوەکو ئێستا حەوت ڤیدیۆ کلیپی بەرهەمهێناوە
- تەواوی ئاواز، دەق و بیرۆکەی گۆرانییەکانی هی خۆیەتی
- ئێستا سەرقاڵی بەدەستهێنانی دکتۆرایە لە تەلارسازیدا

حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا