ئارتێتا گرێبەستەکەی نوێکردەوە

هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا

تاوەکو 2030

مووچەی ئارێتتا دوو هێندە زیاد دەکات

میکێل ئارتێتا بەشێوەیەکی فەرمی، گرێبەستەکەی تاوەکو 2030 لەگەڵ یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی نوێکردەوە، بەوشێوەیە چوار ساڵی دیکە وەک ڕاهێنەری گەنەرز بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکەی.

لە ساڵی 2019ـەوە کە دەستبەکار بووە، ئارتێتا ئارسیناڵی گەڕاندووەتەوە بۆ سەر سەکۆکانی پاڵەوانێتی، هەروەها یەکەم دەستکەوتی بریتی بوو لە سەرکردایەتیکردنی تیپەکە بۆ بردنەوەی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ یانەکەدا.

ئارێتتا دوای واژۆکردنى گرێبەستەکە گوتوویەتی: "ئەمە تەنیا سەرەتایە، جەختیشی لە شانازیکردن بە بەردەوامبوونی کارکردن لەگەڵ یانەکەدا کردووەتەوە".

زیاتر دەڵێت: "جێی شانازییە داهاتووم بە یانەکەوە ببەستمەوە و بەردەوام بم لە کارکردن لەگەڵ کەسانی ناوازەدا کە باشترین دەوێت بۆ ئارسیناڵ

گرێبەستە نوێیەکە مووچەی ئارێتتا دوو هێندە زیاد دەکات و دەگەیەنێتە نزیکەی 20 ملیۆن پاوەند لە ساڵێکدا نزیکەی 26،5 ملیۆن دۆلار.

هەرێز جەمال

2 کاتژمێر پێش ئێستا