جیسۆس وەڵامی ڕاگەیاندراوەکەی ڕۆناڵدۆ دەداتەوە
پوختەی هەواڵ:
- جیسۆس وەڵامی ڕاگەیاندراوە درێژەکەی ڕۆناڵدۆی دایەوە لەبارەی جێهێشتنی کەمپی هەڵبژاردەکەیان.
- ڕاهێنەرەکە ڕەتیکردەوە لێدوانی زیاتر بدات و تیشکی خستە سەر کارەکەی خۆی.
- پێشتر جیسۆس ڕەتیکردبووەوە داوای لێبوردن لە ڕۆناڵدۆ بکات لەسەر لێدوانەکانی.
- ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاند کە ڕاهێنەر بەڵێنی یاریکردنی شکاندووە، بەڵام واز لە یاری نێودەوڵەتی ناهێنێت.
خۆرخێ جیسۆسی ڕاهێنەری پۆرتوگال، لەبارەی جێهێشتنی کەمپی هەڵبژاردەکە، وەڵامی ڕاگەیاندراوەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی دایەوە. کاتێک ڕۆژنامەوانان لەبەردەم ماڵەکەی پرسیاریان لێکرد، گوتی: " ڕاگەیاندراوەکەم خوێندەوە، وەکو هەموو ڕۆژێک دەچم بۆ یەکێتیی تۆپی پێی پۆرتوگال بۆ کارکردن و بیرکردنەوە لە هەڵبژاردەی پۆرتوگال، هیچ شتێکی دیکەم نییە بۆ گوتن."
دوێنێش دوای ڕاگەیاندراوەکەی هێرشبەرەکەی نەسڕ، جسۆس گوتی: "سەیری یاریی هەڵبژاردەی خوار 21 ساڵانم دەکرد، ئێستا ڕاگەیاندراوەکە دەخوێنمەوە و هیچم نییە بیڵێم." پێشتریش ڕاهێنەرەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا تووڕە بوو، بیرۆکەی داوای لێبوردنکردنی لە ڕۆناڵدۆ بەتەواوی ڕەتکردەوە.
ڕۆناڵدۆ لە ڕاگەیاندراوەکەیدا هۆکاری ڕۆیشتنی ڕوونکردەوە و وتی جیسۆس ڕێککەوتنی پێشووی نێوانیانی پێشێلکردووە. ڕۆناڵدۆ گوتی: "لە پشووی نێوان دوو گێمەکە خۆم گەرمکرد، سەیری کاتژمێر و تێپەڕبوونی خولەکەکانم دەکرد بەبێ ئەوەی بانگبکرێم بۆ یاریکردن، ڕاهێنەر بەڵێنەکەی بۆ من نەبردەسەر."
2 کاتژمێر پێش ئێستا