سلێمانى باوەش بۆ گەورەترین فێستیڤاڵی تەندروستی دەکاتەوە

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەخۆشخانەى شار لە سلێمانى
فۆتۆ؛ حەمە سوور
نەخۆشخانەى شار لە سلێمانى فۆتۆ؛ حەمە سوور

پووختەى هەواڵەکە

  • ئەمڕۆ فێستیڤاڵی ساڵانەی تەندروستی لە شاری سلێمانی دەستپێدەکات.
  • فێستیڤاڵەکە ماوەى دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە پارکى ئازادى بەرێوەدەچێت.
  • سلێمانى جگە لەوەى پایتەختى ڕۆشنبیرییە زۆرجار وەک پایتەختى تەندروستیش ناودەبرێت.

لە فێستیڤاڵی ساڵانەی تەندروستیی سلێمانی چەندین پشکنینی تەندروستی بە بێبەرامبەر بۆ هاونیشتمانییان دەکرێن و هۆشیاری و ڕێنمایی تەندروستی لەلایەن خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکانەوە پێشکەش دەکرێت.


وردەکارى فێستیڤاڵەکە:

  • لە کاتژمێر 5:00ـى ئێوارە تاوەکو 10:00ـى شەو پێشوازى لە هاونیشتمانییان دەکرێت.
  • زیاتر لە 20 کۆشکدا پشکنینى بێبەرامبەر بۆ بەشداربووان دەکرێت.
  • ئامانجى هۆشیارکردنەوە و گرنگیدانە بە تەندروستیى هاونیشتمانییان.

لە فێستیڤاڵەکەدا خوێندکارانى کۆلێجەکانى پزیشکى ددان، پزیشکى دەرمانسازى، پەرستارى و زانست و بەشە پزیشکییەکانى دیکەش بەشدارى تێدا دەکەن.

زۆرجار لە کۆڕبەند، کۆنفرانس و بۆنە پزیشکییەکاندا نازناوی پایتەختى تەندروستى بۆ سلێمانی بەکاردەهێنرێت، ئەوەش بەهۆى پێگەی پێشەنگایەتی شارەکەیە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق.

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا