ڤیدیۆ؛ بەفر چیاکانی باکووری کوردستانی سپیپۆش کردووە
عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- مانگێک بەسەر پایزدا تێنەپەڕیوە، زستانی پێشوەختە گەیشتووەتە باکووری کوردستان.
- لە ئێستاوە بەفر بەشێک لە چیاکانی سپیپۆش کردووە.
- ساڵانە بەفر ڕێگاى دەیان گوند و شارى باکوورى کوردستان دادەخات.
ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلی بەفربارین چیا و شاخەکانی پارێزگاکانی جۆلەمێرگ، قەرس، ئاگری، ئەرزڕووم، ئەردەخان و ئەرزنجانی لە باکووری کوردستان گرتووەتەوە و سپیپۆش بوون. بەشێک لەو شاخانەی لە سەرەتای پایزەوە سپیپۆش دەبنەوە و بە درێژایی ساڵ بەو جۆرە دەمێننەوە.
بەفر و ڕێگاگان
- لە سەرەتای زستانیشەوە، لە جۆلەمێرگ، قەرس، ئاگری، ئەرزڕووم، ئەردەخان و ئەرزنجان، ڕێگای بەشی زۆری گوند و مەزراکان دادەخرێن.
- بەهۆی سەختی شوێنەکانیشەوە، بەشێک لە ڕێگاکان لە سەرەتای هاویندا دەکرێنەوە.
- ساڵانە نزمترین پلەی گەرما تۆمار دەکرێت و هەندێک ڕۆژ بۆ خوار 30 پلەی سیلیزی دادەبەزێت
هاوینیش خۆیان گەرم دەکەنەوە
تەنانەت لە مانگەکانی حوزەیران و تەمموزیش، لە بەرزاییەکانی ئەردەخان، هاونیشتمانییان شەوانە سۆبای دار بۆ خۆگەرمکردنەوە بەکاردەهێنن.
عەدنان ئەحمەد
1 کاتژمێر پێش ئێستا