چاندنی گون هیوایەکی نوێیە بۆ چارەسەری نەزۆکی

گران جاف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی تۆوی پیاوان
وێنەی تۆوی پیاوان
  • لە سکۆتلەندا کوڕێکی 19 ساڵ پێش ئەوەی چارەسەری کیمیایی بۆ نەخۆشییەکی توندی خوێن وەربگرێت، سێ ساڵ پێش ئێستا شانەی گونی لێوەرگیرا کە خانە بنەڕەتییەکانی تێدابوو(ئەو خانانەی تۆو دروستدەکەن) و لە تاقیگە پاراستیان
  • پاش سێ ساڵ لە چارەسەری کیمیاییەکەی، دەرکەوت تۆو لە تۆواویدا نەماوە و ناتوانێت وەچە بخاتەوە
  • هەربۆیە پسپۆڕانی دامەزراوەی تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیا شانە بەستووەکەیان لە تاقیگە هێنایەوە و بۆیان چاندەوە، بەو هیوایەی دووبارە تۆو دروست بکاتەوە
  • پسپۆڕان دەڵێن لە ماوەی چەند مانگێکی داهاتوودا دەزانن کە ئایا سەکەوتوو بووە یان نا
  • هەر لەم ساڵدا پسپۆڕانی ئیدنبێرگ باسی پیاوێکیان کرد کە لە منداڵیدا و لە پێش چارەسەری کیمیایی شانەی گونیان بۆ دەرهێناوە و پاراستوویانە، پاش 16 ساڵ شانەکەیان بۆ چاندووەتەوە و دووبارە تۆو دروستبووەتەوە(واتە سەرکەوتوو بووە)
  • لە ئێستادا زیاتر لە 1200 چارەخواز لە بەریتانیا شانەی گونیان بۆ هەڵگیراوە
  • بۆ پیاوێکی پێگەیشتوو، تەنیا هەڵگرتنی تۆوی پیاوەکە بەسە بۆ چارەسەری منداڵی بلووری لە داهاتوودا، بەڵام ئەو چارەخوازانەی لە پێش پێگەیشتنەوە ئەگەری نەزۆکبوونیان هەیە، تۆوی پێگەیشتوویان نییە بۆ خەزن کردن لە تاقیگەدا
  • هەربۆیە هەڵگرتنی شانەی گون کە خانەی بنەڕەتیی تێدابێت، هۆکارێکە بۆ دروستکردنی تۆوی نوێ لە پاش چاندنەکە و دەبێت بە هیوایەکی گەورەی گەڕانەوەی توانای وەچەخستنەوە
گران جاف

1 کاتژمێر پێش ئێستا