ئێمباپێ بیر لە جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید دەکاتەوە

مەبەست عەدنان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەی هەواڵ:

  • ڕۆژنامەوانێکی فەرەنسی ئەگەری ڕۆیشتنی ئێمباپێ لە ڕیاڵ مەدرید بەدوور نازانێت
  • دانیێل ڕیۆلۆ دەڵێت یاریزانەکە لە ڕووی دەروونییەوە ناجێگیرە و لەژێر فشاردایە
  • ڕەخنەی توند لە ئێمباپێ دەگیرێت بەهۆی ئامادەنەبوونی بۆ پاڵپشتیکردنی فەرەنسا
  • بەهۆی ڕەفتارەکانییەوە، گومان لە ئارەزووی ئێمباپێ بۆ تۆپی پێ دەکرێت

دانیێل ڕیۆلۆ، ڕۆژنامەنووسی تۆڕی (RMC Sport)، سوپڕایزێکی گەورەی لەسەر داهاتووی کیلیان ئێمباپێ ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە ئەگەری هەیە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ڕیاڵ مەدرید جێبهێڵێت.

ڕیۆلۆ ئاماژەی بەوە کرد، کە ئێمباپێ بە قۆناغێکی پڕ لە فشاردا تێدەپەڕێت و لە ڕووی دەروونییەوە باش نییە، ئەمەش بەهۆی فشارەکانی داهاتووی، خەونی بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی و ژیانی دەرەوەی یاریگە. هەروەها ڕەخنەی لێگرت کە نەچووەتە یاریگا بۆ پاڵپشتیکردنی هاوڕێکانی لە هەڵبژاردەی فەرەنسا، کە دەکرا پەیامێکی ئەرێنی بێت نەک دروستکردنی کێشە.

لەکۆتاییدا ئەو ڕۆژنامەنووسە گومان دەخاتە سەر ئارەزووی ئێمباپێ بۆ تۆپی پێ، بەتایبەت دوای ڕەفتارەکانی ئەم دواییەی وەک لێخوڕینی پاسکیل سەرەڕای هۆشدارییەکانی مۆرینیۆ، کە پێیوایە ئەمە تەنیا بەشێکە لە کێشەیەکی گەورەتری یاریزانەکە.

مەبەست عەدنان

1 کاتژمێر پێش ئێستا