جەنگ و خراپی دۆخی ئابووری کەرتی گەشتیاری لە دەریاچەی زرێبار کزکردووە

سامیا حەسەن 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى ڕاپۆرتەکە

  • جەنگ و خراپی دۆخی ئابووری کەرتی گەشتیاری لە دەریاچەی زرێبار کزکردووە.
  • کەمی گەشتیار لە دەریاچەکە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی داهاتی کاسبکارانی مەریوان.

دەریاچەى زرێبار، یەکێک لە دڵگیرترین و پڕ لە گەشتیارترین دەریاچەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ئێستا بەهۆى کەمی گەشتیارەوە کاریگەرى لەسەر کەرتى گەشتیارى ناوچەکە درووستکردووە.


دۆخى زرێبار و نیگەرانییەکان و هۆکارەکانى کەمبوونەوەى گەشتیار

  • گەشتیاران خراپی دۆخی ئابووری و گیرفانی بەتاڵی خەڵک بە هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی گەشتیاری دەریاچەکە لە ئەمساڵدا دەزانن.
  • ئێستا لەگەڵ کەمبوونەوەی ئاستی گەشتیاری لە دەریاچەکە زۆرێک لە خاوەن چێشتخانە و کاسبکارانی دەوروبەری زرێبار داهاتەکانیان بە شێوەیەکی زۆردابەزیوە.
  • بەشێکیشیان شوێنی کار و کەسابەتیان بۆ دوورتر لە زرێبار بەجێهێشتووە.

ئەم دۆخەی زرێبار لە کاتێکدایە، لەم ساڵانەی دوای گۆڕانی کەشوهەوا، کەمبوونەوەی رێژەی دابارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، هەروەها پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە زەویەکانی دەوروبەری دەریاچەکە، بووە هۆی کەبوونەوەی ئاستی ئاوەکەی و بەوەش کاریگەری گەورەی کردە سەر کەرتی گەشتیاری دەریاچەکە.

دەریاچەی زرێبار دەکەوێتە دووری دوو کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای شاری مەریوانی پارێزگای سنە و لە بەرزایی هەزار و 285 مەتر لە ئاستی دەریاوە هەڵکەوتووە. کە جگە لە سوودى گەشتیارى بوەتە سەرچاوەیەکى باش بۆ کەرتى کشتوکاڵیش.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

چەند دیمەنێکی دەریاچەی زرێبار لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان

کەناڵ8 کۆنترین وەستای ڕادیۆ لە مەریوان بەسەر دەکاتەوە

سامیا حەسەن

1 کاتژمێر پێش ئێستا