بەرشلۆنە لە نێوان ئەلڤارێز و هالاند هەڵبژاردن دەکات
بەپێی ڕاپۆرتە نوێیەکان، جولیان ئالڤارێزی هێرشبەری ئەتلەتیکۆ مەدرید، لە ئێستادا بە جددی بیر لەوە دەکاتەوە لە گواستنەوەکانی زستاندا پەیوەندی بە یانەی ئارسیناڵەوە بکات و لەژێر ڕاهێنەرایەتی میکێل ئارتێتادا یاری بکات.
ئەم بڕیارەی ئالڤارێز لە کاتێکدا دێت کە دەرگای چوونی ئێرلینگ هاڵاند بۆ یانەی بەرشەلۆنە کراوەیە.
لە هاوینی ڕابردوودا ئارسیناڵ هەوڵێکی زۆری دا بۆ گواستنەوەی ئەم هێرشبەرە ئەرجەنتینییە، بەڵام لەو کاتەدا ئالڤارێز جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە کە تەنیا دەیەوێت بچێتە بەرشەلۆنە.
یانەی بەرشەلۆنەش ئۆفەرێکی بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش کرد، بەڵام بەرپرسانی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە توندی ڕەتیان کردەوە ئالڤارێز بفرۆشن بە یانە کاتالۆنییەکە، پێشییان گوت بۆت هەیە بچیتە ئارسیناڵ یان یانەیەکی دیکە، بەڵام بۆ بەرشلۆنە نا.
ئێستا بارودۆخەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتوو. سەرچاوەکانی هەواڵ و ڕاپۆرتە باوەڕپێکراوەکانی ئەورووپا، ئاشکرایان کردووە کە ئالڤارێز لە مانەوەی درێژخایەن لە ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕازی نییە. هاوکات گرنگیدانی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هاڵاند، ڕێگەی خۆشکردووە تا ئالڤارێز ڕوو لە ئینگلتەرا بکاتەوە. بەتایبەت ئەگەری سزادانی مانچێستەر سیتی بەهۆی پێشێلکارییە داراییەکانەوە دەرگای بۆ هاڵاند کردۆتەوە تا لە سیتیزن بڕوات.
لە لایەکی ترەوە، ئارسیناڵ ئامادەیی نیشانداوە بۆ ئەوەی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاسانتر بکات بە هەبوونی بژاردەی ئاڵوگۆڕکردنی یاریزان؛ لەوانە ڕەوانەکردنی ڤیکتۆر یۆکێریش یان نۆنی مەدوێکێ بۆ مەدرید.
لە هەمان کاتدا ئالڤارێز پێشنیاری چوونی بۆ خولی سعودی ڕەتکردۆتەوە و یانەی پاریس سان جێرمانیش گرنگیدانی بەم یاریزانە کەمکردۆتەوە. کەواتە هەموو ئەم هۆکارانە ئارسیناڵ دەکەنە بژاردەی سەرەکی و یەکەم بۆ داهاتووی ئەم ئەستێرە ئەرجەنتینییە.
1 کاتژمێر پێش ئێستا