ئەمڕۆ کەناڵ8 لە ڕانیەیە؛ فێستیڤاڵى پایز بەڕێوەدەچێت
پووختەى هەواڵەکە
- فێستیڤاڵى پایز لە دەربەندى ڕانیە بە هەماهەنگى کەناڵ8 بەڕێوەدەچێت.
- لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین چالاکی کولتوری و ئەدەبی و هونەریی و وەرزشیی و رۆشنبیریی و کۆمەڵایەتی بەڕێوەدەچێت.
- کاتژمێر 10:00 پێشوازیکردن لە میوانەکان دەستپێدەکات.
- بەرپرسانی حکومی، دەستەی گەشتوگوزار و بەرپرسانی ئیدارەی ڕاپەڕین ئامادەدەبن.
- کاتژمێر 16:00 چالاکییەکانی سەر ستەیج دەستپێدەکات.
- کاتژمێر 17:00 لەگەڵ خۆرئاوابوون، چالاکییەکانی لایڤ میوزک و ڕووناکی دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ هەینى 9ـی تشرینی یەکەمی 2026، بە سپۆنسەری نوسینگەی قوباد تاڵەبانى، جێگیری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی کەناڵ8، فێستیڤاڵی فراوانی پایز لە دەربەندی ڕانیە دەستپێدەکات.
ناوەڕۆکى فێستیڤاڵى پایز لە دەربەندى ڕانیە:
- جیاوازی ئەم فێستیڤاڵە لەگەڵ فێستیڤاڵەکانی دیکە تەنیا لە شوێنێک و کاتێکی دیارییکراودا ناکرێن.
- بەڵکو لە مەودایەکی فراوان و لە کاتێکی فراواندا کە تا کۆتایی پایز بەردەوام دەبێت.
- کاتی چالاکییەکان دیارییکراو نین، میوانەکان و بەشداربووان دەتوانن بۆ هەر یاریی و چالاکییەک بیانەوێت بەشداریی بکەن و بینەری چالاکییەکان بن.
- زیاتر لە سێ هەزار کەس لە کەش و هەوایەکی سروشتی و شوێنێکی کراوەدا کۆدەبنەوە و بەشداری لە دەیان چالاکی جۆراوجۆری ئەدەبی و هونەری و رۆشنبیری و وەرزشی و کۆمەڵایەتییدا دەکەن.
- بەشێک لە میوانەکان بەیانیان سەردانی شوێنی چالاکییەکان دەکەن و بەشێکی دیکە لە میوانەکان پاشنیوەڕوان سەردانی فێستیڤاڵەکە و چالاکییەکان دەکەن.
- بەگوێرەی ویستی خۆیان هەر چالاکییەکان بوێت دەتوانن لە شوێنی چالاکییەکە ئامادەبن.
- رۆژی شەممە 10ـی تشرینی یەکەم، ماراسۆنێکى ڕاکردن لە دەربەندی ڕانیە وە دەستپێدەکات، تاوەکو ناو فێستیڤاڵەکە، بەڕێوە دەچێت و کوڕان و کچان بەشدار دەبن تیایدا.
چالاکییەکانی ناو فێستیڤاڵ
"جۆلانەکان - یاری کۆرن هۆڵ - یاری ئاگرین - دانیشتنی دەوری ئاگر- ڕەگبی - کەمپینگ و حەوانەوە – سینەما - موزیکی ڕاستەوخۆ - یۆگا و حەوانەوە - فریزبی - زۆرانبازی - یاریگای تۆپی پێ - یاریگای تۆپی بالە - کیک بۆکسینگ."
چالاکیە تایبەتەکان
• ئۆفرۆد و ATV
• ئەسپسواری
• کارە هونەریەکان و تابڵۆکان
• کایاک و پەدڵینگ
• دووکان، کافێ و چێشتخانەکان
• کافێ و بەیکەری و مارکێت
• چێشتخانەی جۆراوجۆر (برژاو، ماسی، کوردیواری، فاست فوود)
• دەیان شۆپی تری وەک (کاری دەستی، دیاری و شتومەکی ناوازە)
• ڕێنماییەکانی کەمپینگ
• خیمە و کیسەخەو لە شوێنی فیستیڤاڵەکە بەردەستە.
• دەتوانیت خیمە و کیسەخەوی تایبەتی خۆتت پێ بێت.
خزمەتگوزارییە گشتیەکان
نوێژگە، دەستشۆر و شوێنی خۆگۆڕین بۆ (ئافرەتان و پیاوان).
4 کاتژمێر پێش ئێستا