ئێران بێمنەتە؛ محەممەد ئیسلامی: دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابین و ڕادەستیشى ناکەین

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
محەممەد ئیسلامى، سەرۆکى ئاژانسى ووزەى ئێران لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆکى وڵاتەکەى لە یەکێک لە وێستگە ئەتۆمییەکان پێکەوەن
محەممەد ئیسلامى، سەرۆکى ئاژانسى ووزەى ئێران لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆکى وڵاتەکەى لە یەکێک لە وێستگە ئەتۆمییەکان پێکەوەن

پووختەى هەواڵەکە

  • سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت.
  • محەممەد ئیسلامی: یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران ڕادەست ناکەین.

محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران هەڕەشەکانی ئەمریکا دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ئەو هەڕەشانەی واشنتن نوێ نییە، پیتاندنی یۆرانیۆم بەشێکی دانەبڕاوی پڕۆسەی ئەتۆمییە.


جەخت لە ڕادەستنەکردنى یۆرانیۆمەکە

  • ئیسلامی جەختلەوە دەکاتەوە، پیتاندنی یۆرانیۆم بەشێکی دانەبڕاوی پڕۆسەی ئەتۆمییە، بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری ئەو پڕۆسەیە نابن.
  • محەممەد ئیسلامی: چۆن دەتوانیت بانگەشەی پیشەسازی ئەتۆمی بکەیت، لە کاتێکدا خاڵی دەستپێکردنی پڕۆسەکەت نەبێت؟.

پێشنیازەکان لە نێوان تاران و واشنتن

ئەم گوتانەی ئیسلامی دوای ئەوەهات، تاران و واشنتن لەم چەند هەفتەیەی دواییدا چەندین پێشنیازیان بۆ کۆتاییهاتنی جەنگ و دووبارە کردنەوەی گەرووی هوورمز ئاڵوگۆڕ کردووە.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاندبوو، پێدەچێت ئێران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەڵامی پێشنیازەکەی ئەمریکا بۆ کردنەوەی گەرووی هوورمز لە ماوەی حەوت ڕۆژدا بداتەوە، ئەگەر مەرجەکان بەدیهاتن.

هەر لە بارەی دانوستانەکانەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ڕایگەیاند، گفتوگۆی بەرهەمدار لەگەڵ ئێران بەڕێوەدەچێت و هیچ هێرشێک پێش هەڵبژاردنی نوێکردنەوەی نیوەخولی کۆنگرێس بۆسەر ئێران ئەنجامنادەن.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

ڕەزایی: پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی 90% بژاردەیەکی بەردەم ئێرانە

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا