کۆشکی کریملن: کۆبوونەوەکەی پوتن و پزیشکیان هیچ پەیامێکی بۆ ترەمپ تێدا نەبووە
سامیا حەسەن 3 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- کۆشکی کریملن: کۆبوونەوەکەی پوتن و پزیشکیان هیچ پەیامێکی بۆ ترەمپ تێدا نەبووە.
- کۆشکی کریملن: کۆبوونە و گفتوگۆکانی پزیشکیان و پوتن دووقۆلێ و دۆستانە بوون.
دیمتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کریملن، لە وەڵامی پرسیاری میدیاکاران ڕایگەیاند، "لە کۆبوونەوەی نێوان مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران و ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی وڵاتەکەی هیچ پەیامێک لەڕێگەی ڕووسیاوە بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نە نێردراوە".
کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەى کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان
- پێش دەستپێکردنی دوو لووتکە لە تورکمانستان ئاژانسی هەواڵی ڕووسیا بڵاویکردەوە، ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، مەسعود پزیشکیان کۆبووەتەوە.
- جەختیان لە کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵات، پاراستنی بەرژەوەندیی نەتەوەیی و سەقامگیریی ناوچەکە کردووەتەوە.
لە بارەی کات و ساتی کۆبوونەوەکەوە، پیسکۆف بە میدیاکارانی ڕاگەیاند، "سەرەتا بڕیار بوو کە ئەمڕۆ هەینی ئەو دیدارە بەڕێوەبچێت، بەڵام دواتر بە هۆکاری کەمیی کات بڕیار درا دیدارەکە ڕۆژێک زووتر ئەنجامبدرێت".
سامیا حەسەن
3 کاتژمێر پێش ئێستا