بەغداد زیاتر لە 22 ملیار دینار بۆ شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێم تەرخان دەکات

ئارا ئیبراهیم 1 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆگایەکی وەرگرتنی گەنم لە عێراق
کۆگایەکی وەرگرتنی گەنم لە عێراق

پوختەی هەواڵەکە

  • وەزارەتى بازرگانى عێراق، بڕى زیاتر لە 22 ملیار دینار شایستەى جووتیاران خەرج دەکات.
  • پارەکە بۆ دوا قۆناغی ساڵی 2025 و قۆناغی یەکەمی ساڵی 2026 تەرخانکراوە.

سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتى بازرگانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، کە دوا قۆناغی شایستەکانی ساڵی 2025 بڕی حەوت ملیار و 736 ملیۆن و 857 هەزار دینارە، کە  پارێزگای سلێمانی بڕى چوار ملیارو 602 ملیۆن و 604 هەزار دینارو پارێزگاى دهۆک سێ ملیارو 134 ملیۆن و 253 هەزار دینار.


ئاماری شایستەکان چۆنن ؟

  • شایستەکانی ساڵی 2026، وەک قۆناغی یەکەم بڕى 15 ملیارو 245 ملیۆن دینارە، بۆ پارێزگاى هەولێر پێنج ملیارو 30 ملیۆن دینارو سلێمانى پێنج ملیارو 435 ملیۆن دینارو دهۆک چوار ملیارو 780 ملیۆن دینارە.
  • خەرجکردنى شایستە داراییەکان لەلایەن بەغدادەوە بۆ ساڵانى 2025 و 2026 بەگشتى دەگاتە 10 ملیار و 37 ملیۆن دینار بۆ پارێزگاى سلێمانى کە پاش گەیشتنى لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى بازرگانى و دانەوێڵەى سلێمانى دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.
  • بەڕێوەبەرى بازرگانیى سلێمانى : چەکى بانکییەکان گەیشتووەتە دەستیان و ڕەوانەى بانکى ناوەندى هەرێم لقى سلێمانى دەکرێت .
  • بەڕێوەبەرى بازرگانیى سلێمانى : پاش گەڕانەوەى چەکى بانکییەکە، دەست بە دابەشکردنی دەکەن.

جووتیارانى هەرێمى کوردستان، بۆ ساڵى 2026 بڕى زیاتر لە 390 هەزار تۆن گەنمیان ڕادەستى بەغداد کردووە، کە 292 تۆنى لە چوارچێوەى پلان و هەر تۆنێک بە 700 هەزار دینار و 108 هەزار تۆن لەدەرەوەى پلان، بۆ هەر تۆنێک 500 هەزار دینار تەرخانکراوە، کە 390 هەزار تۆنەکە زیاتر لە 250 ملیار دینار دەکات، کە بەغداد پێویستە بۆ جووتیارانى هەرێمى کوردستانى خەرج بکات.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ئارا ئیبراهیم

1 کاتژمێر پێش ئێستا