ترەمپ: ئەگەر هێرشمان نەکردایە، ئێران بەنیازبوو  شارەکانمان بە مووشەک بپێکێت

بەهزاد ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە

  •  ترەمپ: بەمزووانە جەنگی ئێران کۆتایی دێت
  • ترەمپ: ئێران بەنیازبوو سان دیێگۆ و لۆس ئەنجلس بەئامانج بگرێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەمزووانە جەنگی ئێران کۆتایی دێت و لە ڕێگەی هێزەوە قەیرانی نەوت و گازوایل چارەسەر دەکەن.


ئێران توانای هەیە خاکی ئەمریکا بپێکێت؟

  • ترەمپ: دوێنێ 28 ملیۆن بەرمیل بەوت بە گەرووی هوورمزدا تێپەریووە.
  • ترەمپ : ئەمەش زیاترە لەو بڕەی پێش جەنگی ئێران بە گەرووەکەدا تێدەپەڕی.
  • ترەمپ: ئەگەر جەنگی ئێران ڕووینەدایە و هێرشیان نەکردایەتە سەریان، ئێران بەنیازبوو سان دیێگۆ و لۆس ئەنجلس بەئامانج بگرێت، ئەمەش بەهۆی ئاسانیی ئاڕاستەکردنی مووشەکەکان.
  • ترەمپ: ئێران بەنیازبوو پێش ئێمە ئەورووپا بەئامانج بگرێت.

مەترسییە سیاسیی و ئابوورییەکان

لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ لەسەر کۆتاییهاتنی جەنگ و مەترسییەکانی تاران لە چوارچێوەی هەڵکشانی پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان واشنتن و هاوپەیمانەکانی لەگەڵ تاران دێت؛ ئەویش دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی فراوانیان کردەسەر بنکە سەربازی و مووشەکییەکانی ئێران، بە پاساوی بەرپەرچدانەوەی توانای بالیستی و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە و ڕێگریکردن لە هەر هەڕەشەیەک کە ڕاستەوخۆ بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوا و خاکی ئەمریکا بکاتە ئامانج.

لە لایەکی دیکەوە، دۆخی دەریاوانی لە گەرووی هوورمز و نیگەرانییەکان لەسەر بازاڕی وزەی جیهانی هەمیشە گرنگترین تەوەرەی ئەم قەیرانە بوون؛ بەو پێیەی گەرووەکە ڕێڕەوی نزیکەی پێنجیەکی نەوتی بازرگانیی جیهانە، هەر هەڕەشەیەک لەسەر داخستنی یان تێکچوونی هاتوچۆی کەشتییە نەوتییەکان نرخی سووتەمەنی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا تووشی هەڵئاوسان دەکات، هەر بۆیە واشنتن هەوڵ دەدات لە ڕێگەی نیشاندانی هێزی سەربازییەوە دڵنیایی بەردەوامیی هەناردەی نەوت بە جیهان بدات.

بەهزاد ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا