هەورەبروسکە دوو یاریزانى کوشت

شۆڕش محەمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • لە شارۆچکەى هیت هەورەبروسکە لە یاریگایەکى تۆپى پێیى دا.
  • 10 کەس بەر هەورەبروسکەکە کەوتوون و گەیێنراونەتە نەخۆشخانە.
  • چەند ڕۆژێکە کەشوهەواى ناسەقامیگر چەند ناوچەیەکى گرتووەتەوە.

محەممەد قەیسى، گوتەبێژى فەرمانگەى تەندروستیى ئەنبار ڕایگەیاند، بەهۆی لێدانی هەورەبروسکەوە 10 هاوڵاتیی گەیێنراونەتە بەشی فریاکەوتنى نەخۆشخانەى شارۆچکەى هیت، دووانیان گیانیان لەدەستدابوو و هەشتەکەی دیکەشیان بریندار بوون.

یارییان کردووە:

  • محەممەد قەیسى: ئەو هاوڵاتییانەى کە هەورەبرووسکەکەیان بەرکەوتووە لە یاریگایەکى تۆپى پێى یارییان کردووە.
  • محەممەد قەیسى: هەشت بریندارەکە لە نەخۆشخانە چارەسەریی پێویست وەردەگرن و دۆخى تەندروستییان جێگیرە.

لەگەڵ دەستپێکى وەرزی پایز، کەشوهەوایەکى ناسەقامگیر بەشێک لە ناوچەکانى عێراق و هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە، کە بە زۆرى بارانى پچڕ پچڕ و  هەورەبروسکەى لەخۆگرتووە.

شۆڕش محەمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا