هۆکارە باوەکانی دووبارەبوونەوەی مایەسیری دوای نەشتەرگەری

ئاسۆ فازیل 3 کاتژمێر پێش ئێستا

د. دالیا تاریق، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری، سەبارەت بە دووبارەبوونەوەی مایەسیری،  دەڵێت:

  • مایەسیری دوای نەشتەرگەری ئەگەری دووبارەبوونەوەی هەیە، بەڵام بە ڕێژەیەکی کەم، بەتایبەتی ئەگەر ڕێگری لە هۆکارە سەرەکییەکانی دووبارەبوونەوەیان بکرێت
  • نەشتەرگەری ئەو کۆمەڵە موولولە خوێنە زیانپێگەیشتووانە لادەبات، بەڵام ڕێگری لە دروستبوونی مایەسیری نوێ ناکات لە شوێنەکانی دیکەدا

هۆکارەکانی دووبارەبوونەوەی مایەسیری دوای نەشتەرگەری چین؟

  • قەبزی درێژخایەن
  • دانیشتنی زۆر و نەبوونی جووڵە و وەرزش
  • کەم خواردنی ئەو خواردنانەی پێکهاتەی ڕيشاڵیان تێدایە وەک: سەوزە و میوە
  • نەخواردنەوەی بڕی ئاوی پێویست
  • دووگیانی بۆ چەن جارێک


خۆپارێزی لە دووبارەبوونەوەی مایەسیری

  • ڕۆژانە ڕێژەیەکی باش لە سەوزە، میوە و دانەوێڵە تەواوەکان بخورێن
  • ڕۆژانە هەشت بۆ دە پەرداخ ئاو بخورێتەوە بۆ ڕێگری لە دروستبوونی قەبزی
  • لە پێنج بۆ 10خولەک زیاتر لەسەر تەوالێت مەمێنەرەوە
  • وەرزش و جووڵەی بەردەوام

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

مەرجە هەموو خوێنلێهاتنێکی کۆم مایەسیری بێت؟

ئاسۆ فازیل

3 کاتژمێر پێش ئێستا