دوانزدەیەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی تەندروستی لە سلێمانی بەڕێوەچوو
ئاسۆ فازیل 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دوانزدەیەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی تەندروستی
- دوانزدەیەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی تەندروستی لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی، بەبەشداری کارای خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان لە زیاتر لە 20 کۆشکدا پشکنینی تەندروستی بە بێبەرامبەر بۆ هاونیشتمانییان کرا
- خوێندکارانی کۆلێژە پزیشکییەکان هۆشیاری و ڕێنمایی تەندروستیان پێشکەش بە هاونیشتیمانیان کرد
- لە میانەی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکەدا زانیاری لەسەر جۆری پشکنینەکان درا بەبەشداربوونی فێستیڤاڵەکە
- فیستیڤالەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو
- فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی-کوردستان فێستیڤاڵەکەیان ڕێکخستبوو
- فیدراسیۆنە جیهانییەکە لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لقی هەیە و ساڵانە چەندین پرۆژەی هۆشیاری و پەروەردەیی تەندروستی ئەنجام دەدەن
- ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە هۆشیاریان سەبارەت بە نەخۆشییەکانی شەکرە، گورچیلە و شێرپەنجە پێشکەش بە بەشداربوون کرد
ئاسۆ فازیل
2 کاتژمێر پێش ئێستا