بۆچی خانمان زیاتر لە پیاوان تووشی ئازار دەبن؟

گران جاف 46 خولەک پێش ئێستا
وێنەی خانمێک گرفتی فشاری دەروونی هەیە
وێنەی خانمێک گرفتی فشاری دەروونی هەیە
  • لە توێژینەوەیەکی نوێی گۆڤاری نەیچەردا دەرکەوتووە، خانمان زیاتر تووشی ئازاری 11 ناوچەی جەستە دەبن
  • توێژینەوەکە لەسەر 6.1 ملیۆن کەس کراوە لە 118 وڵاتی جیاوازدا
  • دەرکەوتووە، خانمان زیاتر تووشی ئازاری سەر، ڕووخسار، مل، شان، دەست، مەچەک، ئانیشک، پێ، قولەپێ، ئەژنۆ، سنگ، پشت، سک و ڕان دەبن

هۆکارەکانی ئەم جیاوازییە:

  • هۆرمۆنە مێینەکانی وەکو ئیسترۆجین و هۆرمۆنەکانی دیکە، وادەکەن هەستیاریی بە ئازار زیاتر ببێت و کاریگەرییان لەسەر جۆر و کاتی ئازار هەیە
  • مامەڵەکردنی مێشک لەگەڵ ئازار لە خانمان و پیاواندا جیاوازن
  • نەخۆشییە بە ئازارەکان لە خانماندا زیاترن، وەکو شەقیقە، ئیندۆمیتریۆسس و نەخۆشییەکانی دیکە
  • گوشاری دەروونی، زەبر، فشارەکانی منداڵبوون و بەخێوکردنی منداڵ و جیاوازیی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ خانمان هۆکارێکی دیکەیە
  • زۆرجار هەندێک ئازار لە خانماندا پشتگوێ دەخرێن و بە "ئاسایی" ناودەبرێن، ئەمەش هۆکارە بۆ خراپتربوونی حاڵەتەکانیان و توندربوونی ئازارەکانیان
گران جاف

46 خولەک پێش ئێستا