گلگامێش کۆنترین ئەفسانەی مرۆڤایەتییە
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
داستانی گلگامێش کۆنترین ئەفسانە و شیعری جیهانە، بەنزیکەی ساڵی دوو هەزار و 100ی پێش زایین نووسراوەتەوە و بە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین گێڕانەوەکانی مرۆڤایەتی دادەنرێت کە چیرۆکی گەڕان بەدوای نەمری دەگێڕێتەوە.

لە مۆزەخانەی سلێمانی:
- پارچەیەک تابلۆی قوڕین هەیە یەکێکە لە دیارترین پارچە مێژووییەکانی ئەم مۆزەخانەیە، بەناوی "تابلێتی ژمارە پێنج"ی ئەفسانەی گلگامێش، لەم مۆزەخانەیەدا پارێزراوە، کە پارچەیەکی مێژوویی شارستانییەتی بابلییە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار ساڵ پێش زایین.

تەواوکردنی چیرۆکی گلگامێش:
- وەک یەکێک لە کۆنترین دەقە ئەدەبییەکانی مێژووی مرۆڤایەتی، بە ژیریی دەستکرد ئێستا کاری لەسەردەکرێت؛ شارەزایان سەرقاڵی بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیایەن بۆ دروستکردنەوەی کۆی ئەو دیمەنەی هەزاران ساڵە ون و نادیارە.
- سەدا 30ی چیرۆکی گلگامێش هێشتا ونە و چەندین بۆشایی ماونەتەوە کە پڵۆتی چیرۆکەکەیان بە ناتەواویی جێهێشتووە.

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا