فێستیڤاڵ بۆچی گرنگە؟
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
لە ئاستی جیهانییدا، ڕێکخستنی فێستیڤاڵ، پاڵنەرە بۆ نزیکبوونەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە و هاوبەشیپێکردنی کولتوور و زمان، لە چەند خاڵێکی گرنگدا ڕێکخستنی فێستیڤاڵ خۆی دەبینێتەوە:
- پاراستنی نەریت و کولتوور: لەڕێگەی ڕێکخستنی چالاکیی هەمەجۆر و خوانی هەمەچەشن، فێستیڤاڵ نەریت و کەلەپوورەکان دەپارێزێت

- یادی نەریتە وەرزییەکان دەکاتەوە: لە وەرزەکانی پایز و بەهاردا، فێستیڤاڵ پاڵنەرە بۆ یادکردنەوەی نەریتەکان، بەدیاریکراوییش نەریتە کشتوکاڵییەکانی
- نزیکخستنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگەیە: لەم ڕووەوە، فێستیڤاڵ پاڵنەرە بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆکە کۆمەڵایەتییەکان، خێزانەکان لەیەکتر نزیکدەخاتەوە و هەست بە یەکگرتوویی دەکەیت

- پاڵنەرە بۆ کەمبوونەوەی دڵەڕاوکێ: وا دەکات ڕۆتینی ڕۆژانە بشکێت و هاوسەنگییەکی بەهێز بۆ هەستە ئەرێنییەکان دروستبکات
- برەو بە ئابووری دەدات: فرۆشیارە خۆماڵییەکان، لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکاند، دەتوانن کڕیار لە خۆیان نزیکبخەنەوە و ڕاستەوخۆ بەرهەمە خۆماڵییەکانیان بناسێنن

حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا