بۆچی ئان کارسۆن خەڵاتی نۆبڵی بردەوە؟
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، خانمە شاعیر و لێکۆڵەری کەنەدی، ئان کارسۆن، وەکو براوەی نۆبڵی 2026 بۆ ئەدەب دەستنیشان کرا، هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئەم خانمە دەگەڕێنەوە بۆ:
- داهێنانی فۆڕمی نوێی ئەدەبی
- وەرگێڕانی دەقە کلاسیکەکان بۆ دەقی هاوچەرخ
- تێگەیشتنی قووڵ لە ئەدەبی ڕۆمانی و یۆنانی
- بەکارهێنانی ئەفسانە، فەلسەفە و ئەدەب وەکو ئامڕازی سەرەکیی وەرگێڕان

شێوازی نووسینی کارسۆن تایبەتە، سنوورە باوەکانی وەرگێڕان دەشکێنێت، هۆنراوە، پەخشان، زمانی لێکۆڵینەوە، هونەری بینراو و وەرگێڕان هەموو بەیەکەوە تێکەڵ دەکات و بەرهەمێکی ناوازەت پێشکەش دەکات.
سێ بەرهەمی کارسۆن هەن کە ناوبانگیان زۆرە:
- ڕۆمانی Autobiography of Red 1998: گێڕانەوەیەکی شاعیرانەیە بۆ ئەفسانەی گەریۆن و هێراکلیس
- پارچەی Nox 2010: گوزارشتە لە ئامێری موزیکیی ئۆکۆردیۆن، بەشێوەیەکی تاقیکاریی دروستکراوە و لە هەمان کاتیشدا گوزارشت لە کتێب دەکات
- توێژینەوەی Eros the Bittersweet 1986: بەشێوەیەکی قووڵ و درێژکراوە، لەبارەی سروشتی ویستە ڕۆمانسییەکان دەدوێت

ئان کارسۆن:
- 21ی حوزەیرانی 1950 لە کەنەدا لەدایکبووە
- پڕۆفیسۆرە لە ئەدەبی کلاسیک لە زانکۆی تۆرۆنتۆ
- بەنزیکەی لە 10 زانکۆی گەورە وانەبێژە
- بەناوبانگە بە تێکەڵکردنی شێوازی شیعر و مێتۆدی ئەکادیمی
- زیاتر لە 25 کتێبی نووسیوە
- براوەی بەنزیکەی 10 خەڵاتی گەورەیە: پێن/نابۆکۆڤ، گریفن، تی. ئێس. ئیڵیەت، گەگنهایم و خەڵاتی شازادەی ئاستوریاس
حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا