قوباد تاڵەبانی: هەندێک لە بەربەستەکانى بەردەم پێکهێنانى حکومەت نەماون
کەناڵ8 58 خولەک پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- قوباد تاڵەبانى ئاماژە بە لابردنى بەشێک لە بەربەستەکانى بەردەم پێکهێنانى حکومەت دەکات.
- نزیکەى دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تێپەڕیوە.
- یەکێتى و پارتى سەرەڕاى چەندین کۆبوونەوە نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنى کۆتایى.
- یەکێتیى هاوپەیمانیى لەگەڵ نەوەى نوێ پێکهێناوە و بەو شێوەیە دەچێتە دانوستانەوە.
قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکوەزیرانى کاربەرێکەرى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەوانان کە پەیامنێرى کەناڵ8 ئامادەی بوو، ڕایگەیاند، گفتوگۆ بۆ پێکهێنانى کابینەى دەیەم لەنێوان یەکێتى و پارتى بەردەوامە، نیاز بۆ پێکهێنانى حکومەت هەیە، هەندێک بەربەست چارەسەر کراون، بەڵام هەندێکە دیکە ماون، بەبێ ئەوەى زانیاریى دیکە بدات.
ناوەڕۆکى لێدوانەکەى قوباد تاڵەبانى:

- ڕێککەوتنمان لەگەڵ نەوەى نوێ ڕێککەوتنێکى جددییە و شانازى پێوەدەکەین.
- ئەگەر نەوەى نوێ بڕیار بدات لە حکومەت بەشدار نەبێت ئەوە بڕیارى خۆیانە و ڕێزى لێدەگرین.
لە 20ـى تشرینى یەکەمى 2024، هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کراوە، یەکێتى و پارتى زیاتر لە 20 کۆبوونەوەیان کردووە، ڕەشنووسى دیدگایەکى هاوبەشیان بۆ شێوازى حوکمڕانى نووسییەوە، بەڵام لە دابەشکردنى پۆستەکان دووچارى چەقبەستوویى هاتوون، جگەلەوەش یەکێتى ئێستا هاوپەیمانێتیی لەگەڵ نەوەى نوێ هەیە و هەردوو هێزەکە دەیانەوێت پێکەوە بچنە دانوستان لەگەڵ پارتى.
کەناڵ8
58 خولەک پێش ئێستا