ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: دەبێت حکومەت قەرزی کارەبا و ئاو لە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران پاکتاو بکات

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان
لۆگۆی یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان

پووختەی هەواڵەکە

  • سەرۆکى ئەنجوومەنى فەتوا دەڵێت ، پێویستە پاشەکەوتى فەرمانبەران بخرێتە سەر هەژمارێکى بانکى.
  • سەرۆکى ئەنجوومەنى فەتوا: دەبێت فەرمانبەر بتوانێت قەرزى کارەبا و ئاو و باجى خانووبەرە لە پاشەکەوتەکە بداتەوە.

د. حەسەن موفتى، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى فەتوا لە هەرێمى کوردستان لە وەڵامى پرسیارێک سەبارەت بە بڕینى کارەباى هاونیشتمانییان بەهۆى نەدانى پارەى کارەبا دەڵێت،" ئەرکی شەرعی و یاسایی حکومەتە لە هەر وڵاتێک بە هەرێمى کوردستانیشەوە مانگانە لە کاتی خۆیدا و بێ دواکەوتن مافی مووچەخۆرانی بەتەواوەتی بدات، هەروەها ئەرکی حکومەتە ئەو مووچانەی نەیداوون، یان پاشەکەوتی یەکلایەنەی بۆ کردوون، بە میکانیزمێکی گونجاو - بەر لە هەموو کارێکی دیکەی- بیگەڕێنێتەوە، چونکە ئەو مووچانە قەرز و دەینە لەسەری، بە هیچ بەهانەیەک نابێت فەرامۆشی بکات.


سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى فەتوا :

  • کەمترین کارێک کە حکومەتى کاربەڕێکەر بیکات ئەوەیە، پاشکەوتى مووچە بخاتە سەر هەژمارێکی بانکی .
  • هەموو ئەو پارانەى کە دەبێت مووچەخۆران لەبری قەرزی ئاو و کارەبا و باجى خانووبەرە بیدەن بەحکومەت لەو پاشەکەوتە پاکتاو بکرێت.
  • ئەگەر حکومەتى هەرێمی کوردستان ئەو کێشەیە چارەسەر نەکات لە دنیا و دواڕۆژ بەرپرسیار دەبێت.

حکومەت قەرزاری خەڵکە

لە هەرێمى کوردستان فەرمانبەران و مووچەخۆران بڕەپارەیەکى زۆریان بەناوى قەرز و پاشەکەوت لاى حکومەتە، بەڵام حکومەتى هەرێمی کوردستان جگە لەوەى پارەکانیان ناداتەوە، بڕیاریداوە هەرکەسێک قەرزارى پارەى کارەباى پرۆژەى ڕووناکى بێت لەماوەى 50 ڕۆژ پارەکەى نەدات، کارەباکەى دەبڕدرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

هاوبەشانی کارەبا مانگێکیان لەبەردەمدایە بۆ سوودمەندبوون لەداشکاندنی قەرزی کارەبا

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا