چێڵسی بە پێنج گۆڵ میوانداریی بۆرنمۆسی کرد
لە گەڕی شەشەمی یارییەکانی پرێمەرلیگ، یانەی چێڵسی لە یاریگەی ستامفۆر بریج میوانداریی یانەی بۆرنمۆسی کرد، بلوز لە سەرەتاوە تاوەکو کۆتایی باشترینی یارییەکە بوو، لەکۆتاییشدا بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر میوانەکەیدا بەدەستهێنا.
یاریزانەکانی چابی ئەلۆنسۆ، تەنیا دوو خولەکیان پێویست بوو بۆ ئەوەی زەنگی ئاگادارکردنەوە بە ڕکابەرەکەیان بدەن و جۆردان هێندرسن گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، تەنیا دوای یەک خولەک لەو گۆڵە مۆرگان ڕۆجەرزیش شوێندەستی خۆی دیاریکرد و بۆ دووەمجار چێڵسی پێشخست، گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمیش سیناریۆکە زۆر جیاواز نەبوو، لە خولەکی 46 جواو پێدرۆ واژۆی لەسەر سێیەم گۆڵی بلوز کرد، بەڵام لە خولەکی 51 ئیڤانیلسن تەنیا گۆڵەکەی بۆرنمۆسی تۆمارکرد، دواتر جواو پێدرۆ و هێندرسن دووبارە گەڕانەوە و لە خولەکەکانی 67 و 70 دووەم گۆڵی خۆیان و چوارەم و پێنجەمی یانەکەیان تۆمارکرد.
بەو ئەنجامە چێڵسی بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پلەی پێنجەمی پرێمەرلیگە، بۆرنمۆسیش دوای شکستەکەی دابەزی بۆ پلەی 18.
1 کاتژمێر پێش ئێستا