ترسناکترین فیلمی مێژوو دەستنیشان کرا
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- دەستەیەک لە توێژەرانی پزیشکی، تاقیکردنەوەیەکەیان کردووە بۆ هەڵبژاردنی ترسناکترین فیلم
- لەسەر بنەمای بەرزبوونەوەی ڕێژەی لێدانی دڵی بینەران فیلمەکان هەڵسەنگێندراون
- ڕیزبەندییەکە 20 ترسناکترین فیلمەکانی مێژوو لەخۆدەگرێت
دەرئەنجامی توێژینەوەکە لەلایەن پڕۆژەی زانستیی The Science of Scare بڵاوکراوەتەوە، تیایدا سەدان کەس وەکو نموونە وەرگیراون و فیلمی ترسناکیان پیشاندراوە.

بەگوێرەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی لێدانی دڵ لەکاتی بینینی دیمەنی ترسناکی فیلمەکاندا، هەڵسەنگاندنەکە کراوە.

لە دەرئەنجامی توێژینەوەکەدا توێژەران گەیشتوون بەوەی: فیلمی Sinister 2012 ترسناکترین فیلمی مێژووە.
پێنج ترسناکترین فیلمەکانیش بەم جۆرەی خوارەوەن:
- پلەی یەکەم: Sinister (2012)
- پلەی دووەم: Host (2020)
- پلەی سێیەم: Skinamarink (2022)
- پلەی چوارەم: Insidious (2010)
- پلەی پێنجەم: The Conjuring (2013)
حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا