زۆرترین پەیکەرە تەنزئامێزەکانی ماوەی ڕابردوو لەبارەی دۆناڵد ترەمپن
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- لە سەرانسەری جیهانەوە، هونەرمەندان بە پەیکەر ڕەخنە و تەنز لە دۆناڵد ترەمپ دەگرن
- زۆربەی پەیکەرەکان لەسەر سەکۆ و گۆڕەپانی گشتی دادەنرێن
- پەیکەرەکان بوون بە ئامڕازێکی گەورە بۆ گەیاندنی پەیام و ڕەخنەگرتن لە سیاسەت
لەکاتێکدا، دۆناڵد ترەمپ بە ژیریی دەستکرد دەیەوێت ناوەڕۆکی هونەریی هونەرمەندان بۆ گەیاندنی پەیامە سیاسییەکانی بەکاربهێنێت، هونەرمەندان بە پەیکەر و ئینستەڵەیشن، ڕەخنەی لێ دەگرن.

چاودێرانی هونەر جەخت لەوە دەکەنەوە: لەماوەی ڕابردوودا، زۆرترین پەیکەری تەنزئامێز لە جیهاندا، لەبارەی دۆناڵد ترەمپ دروستکراون.
لە دیارترینی ئەو پەیکەرانە:
- پەیکەری “The Orange Plague” (2026)، دروستکردنی جێنس گالشیۆت، بەرزیی 2.6 مەتر، لەبەردەم پەرلەمانی ئەورووپا

- پەیکەری “King of the World” (2026)، هونەرمەند The Secret Handshake، بەرزیی 3.6 مەتر، بەردەم کۆشکی سپی

- پەیکەری “Best Friends Forever” (2025)، دروستکردنی هونەرمەندی نەناسراو، بەرزیی 3.7 مەتر، لەبەردەم کۆشکی سپی

- پەیکەری “Dump Trump” (2019)، دروستکردنی دۆن لێسێم، بەرزیی 4.9 مەتر، نمایشی گەڕۆک لە ئەمریکا

- پەیکەری “The Emperor Has No Balls” (2016)، دروستکردنی کۆمەڵێک چالاکوان، بەرزیی 1.95 مەتر، نمایشی گەڕۆک لە ئەمریکا

حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا