میدیای عێراق: بە هۆكارێكی نادیار ئاسمانی عێراق چۆڵكراوە

کیژان مەحمود 1 کاتژمێر پێش ئێستا
 هێڵی فڕۆکەوانی عێراق
هێڵی فڕۆکەوانی عێراق

پووختەی هەواڵەکە

  • میدیای عێراق بڵاویکردەوە دوو فڕۆكە ڕێگرییان لێكرا بچنە ناو ئاسمانی ئێران و گەڕێنرانەوە بۆ فڕۆكەخانەی نەجەف.
  • بە گوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8 ، لە شەوی ڕابردووەوە هیچ کێشەیەک بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی دروست نەبووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی بە بەشێک لە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، ئاسمانی عێراق بۆ ماوەیەکی کاتی لە فڕۆکەی مەدەنی چۆڵ کراوە، بەڵام هیچ بڕیارێکی فەرمی نییە بۆ داخستنی ئاسمانی عێراق.


مەترسییە ئەمنییەکان

  • ئاسمانی عێراق دانەخراوە، ئەوەی ڕوویداوە چۆڵکردنێکی کاتیی ئاسمان بووە بە هۆکارێکی نادیار.
  • کە دوو فڕۆکەی عێراق دوای ڕێگریکردن لە چوونە ناو ئاسمانی ئێران، گەڕێنراونەتەوە بۆ فڕۆکەخانەی نەجەف.
  • بە گوتەی میدیا عێراقییەکان، لایەنی ئێرانی هیچ وردەکارییەکی نەخستووەتەڕوو، تەنیا ئەوەی گوتووە گەڕاندنەوەی ئەو دوو فڕۆکەیە بۆ فڕۆکەخانەی نەجەف بە هۆکاری ئەمنی بووە.

 بەگوێرەی زانیارییەکان، کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی بۆ کەناڵ8، وەریگرتوون، لە شەوی ڕابردووەوە هیچ کێشەیەک بۆ گەشتەکانیان دروست نەبووە و سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە لە گەشتی هاتن و چوون، بەشێوەی ئاسایی خۆیان بەڕێوەچوون و کێشە لە ئاسمانی عێراق نەبووە.

کیژان مەحمود

1 کاتژمێر پێش ئێستا