حسێن کۆکەن؛ بە یەک قاچ و پاچێکەوە دڵی شاخەکانی کرماشانی هەڵکۆڵیوە
پووختەی فیچەرەکە
- کەمتان هەن ناو و ناوبانگی حسێن کۆکەنتان نە بیستبێت، ئەو پیاوەی بە فەرهادی سەدەی بیستەم ناسراوە، "حسێن سەلیم عوسمان" کە ناسراوە بە حسێن کۆکەن.
- خاڵۆ حسێن بەهۆی دروستکردنی شوێنێکی گەشتیاری لە دڵی شاخەکانی کرماشان ناو ناوبانگی زۆری پەیداکرد.
حوسێن کۆکەن نزیکەی 20 ساڵ بە یەک قاچ و بە پاچ و خاکەناز بە دەستی خۆی، لە ناوچەی گەشتیاریی مەیگۆڕێی سەر بە شاری بانەوڕێ لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوار خانووی جیاوازی دروستکردووە کە لە 9 ژوور و داڵان پێکهاتوون.
فەرهادی سەردەم
- سەرنجڕاکێشیی ئیشەکەی خاڵۆ حسێن لەوەدایە، خانووەکانی لە دڵی کێو و شاخەکانی کرماشان هەڵکۆڵیوە.
- بەزریی هەریەکە لە ژوورەکانی لەنێوان 170 بۆ 180 سانتیمەتردایە، ئێستا بووەتە ئەشکەوتی حسێن کۆکەن و هەروا ناوی ڕۆشتووە.
ئەشکەوتەکە بووەتە شوێنێکی گەشتیاری و ساڵانە گەشتیارێکی زۆر لە ناوە و دەرەوەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی دەکەن، لەسەر داوای خۆشی داهاتی شوێنەکە بۆ دروستکردنی مزگەوت تەرخانکراوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە چوار مزگەوت لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پارەی گەشتیارانی ئەشکەوتەکەی حسێن کۆکن دروستکراون.
خاڵۆ حوسێن لە پێنجی ئابی 2016 کۆچی دوایی کردووە، هەر لەناو ئەشکەوتەکەی بەخاک سپێردراوە، ئێستا خوشکەزایەکی سەرپەرشتیی بەڕێوەبردنی ئەشکەوتە گەشتیارییەکەی خاڵۆ حوسێن دەکات.
عەدنان فەرەجی، نەوەی حوسێن کۆکەن
1 کاتژمێر پێش ئێستا