پاڵپشتیی دارایی پێگە کەلەپوورییەکانی جیهان پاشەکشەی کردووە
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- سندوقی شوێنەواری جیهانی جەخت لە دروستبوونی مەترسی لەسەر شوێنەوارەکانی جیهان دەکاتەوە
- لایەنە جیهانییەکان کەمتر گرنگیی بە پرسی پاراستنی شوێنەوار دەدەن
- زۆرینەی ئەو شوێنەوارانەی داواکارییان پێشکەشی سندوقەکە کردووە کورتهێنانی دارایی ڕووی تێکردوون
بەگوێرەی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی سندوقەکە: بەڕێژەی %65ی ئەو شوێنەوارانەی لە بنەڕەتی 372 لایەن داواکارییان پێشکەش کردووە، کورتهێنانی دارایی ڕووی تێکردوون.

شارەزاکان جەخت کەوە دەکەنەوە: لەگەڵ بەرەوپێشچوونی کاتدا، پاراستنی شوێنەوارەکان بەهۆی نەبوونی پارەی پێویست، لاوازتر دەبێت.
بەراورد بە 2024 پاڵپشتیی دارایی شوێنەوارەکان بەڕێژەی %55 کەمی کردووە
سندوقی شوێنەواری جیهانی

جەخت لەوە کراوەتەوە:
- %60ی ئەو شوێنەوارانەی داواکارییان پێشکەشی سندوقەکە کردووە، پاڵنەرن بۆ گەشەپێدان لە کەرتە جیاوازەکانی وڵاتەکانیاندا
- گۆڕانکارییە ژینگەییەکان گەورەترین مەترسین بۆسەر شوێنەوارەکان
- %30ی مەترسییەکان بەهۆی لافاو، وشکەساڵی، زریان و ئاگری دارستانەکان دروستدەبن
بڕیارە بەم نزیکانە، سندوقەکە لیستی خۆی بۆ شوێنەوارەکانی جیهان بۆ ساڵی 2027 بڵاوبکاتەوە.

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا