دوو پێشمەرگە بە هەورەبروسکە برینداربوون

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • ناسەقامگیریى کەشوهەوا بە بارانى پچڕ پچڕ و هەورەبروسکەوە بەردەوامە.
  • ئەمڕۆ دوو پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای مووسڵ هەورەبروسکە لێیدان.

کەناڵ8 زانیاریى ئەوەى بە دەستگەیشت، کە ڕووداوەکە لە چیای زەرتک بووە و هەردوو پێشمەرگەکە لە کاتى ئەرکدا بریندار بوون و ڕەوانەى نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای هەولێر کراون.


سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای هەولێر بۆ کەناڵ8:

  • چارەسەرى سەرەتایى بۆ هەردوو پێشمەرگەکە کراوە.
  • تەندروستییان جێگیرە.

سەرەتاى ئەم مانگەش، لە گوندی ئەلبوسەباح  لە سنووری شارۆچکەى خورماتوو، بەهۆی هەورەبروسکەوە دوو مێردمنداڵ گیانیان لەدەستدا.

جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا