سۆزان عەبدوڵا: داهاتی نانەوتی بۆ 8.7 ترلیۆن دینار زیادیکردووە
ئارام یوسف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- دەستەی گشتیی چاودێری کردنی تەرخانی داهاتە فیدڕاڵییەکان: داهاتە نانەوتییەکان تاوەکو مانگی تەمموزی ڕابردوو، گەیشتووەتە8.7 ترلیۆن دینار.
- سۆزان عەبدوڵا: بەروارد بە ساڵی ڕابردوو زیادکردنی بەرچاوی تۆمارکردووە.
- لە ماوەی یەک ساڵدا داهاتی نانەوتی 1.7 ترلیۆن دینار زیادیکردوو.
سۆزان عەبدوڵا محەممەد، بەڕێوەبەری دەستەکە ڕایگەیاندووە، داهاتی نانەوتی تاوەکو مانگی تەمموزی 2026 گەیشتووەتە8.7 ترلیۆن دینار، لە کاتێکدا تاوەکو هەمان وادە، داهاتی نانەوتی نزیکەی حەوت ترلیۆن دینار بووە.
داهاتى ساڵێک و گەشەى دارایی لە دەروازەکان
- لە ماوەی یەک ساڵدا داهاتی نانەوتی 1.7 ترلیۆن دینار زیادیکردووە.
- ئاستی گەشەکردن 23.5% بووە.
- ڕێژەی زیادبوونی داهاتیش 22%ـی کۆی گشتیی داهاتە فیدڕاڵییەکان بووە.
سۆزان عەبدوڵا جەختلەوە دەکاتەوە، بەرپرسیارێتییان تەنیا چاودێریکردنی قەبارەی داهاتەکان نییە، بەڵکو خۆی لە دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی تەرخانکردنی پارە دەبینێتەو بەگوێرەی دەستوور و یاساکان، بە جۆرێک دادپەروەریی دارایی بەدیبهێنێت و پارێزگاری لە سامانی گشتی بکات.
بەڕێوەبەری دەستەی گشتیی چاودێرکردنی تەرخانی داهاتە فیدڕاڵییەکان ئاماژە بەوەدەکات، زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان تەنیا لەڕێگەی زیادکردنی باجەوە ئەنجام نادرێت، بەڵکو پێویستە بە بەهێزکردنی سەرچاوەکانی داهاتە.
ئارام یوسف
1 کاتژمێر پێش ئێستا