دژە تیرۆر تیرۆریستێکى لە ناوچەى بەردەقارەمان دەستگیرکرد
دانیار فاروق 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- دژەتیرۆرى سلێمانى لە ناوچەى بەردەقارەمان تیرۆریستێکى داواکراوى دەستگیرکرد.
- تیرۆریستەکە ناسراوە بە ئەبولحەکەم و خەڵکى پارێزگاى سەڵاحەدینە.
- بەشداری چەندین کار و چالاکی تیرۆرستی و شەڕی دژ بە هێزە ئەمنییەکان کردووە.
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر (CTG)، ڕایگەیاند، پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد و بەدواداچوونی بەردەوام، توانیان تیرۆرستێک دەستگیر بکەن لە ناوچەی بەردەقارەمانى نزیک شارى سلێمانى.
ڕاگەیێنراوەکەى دژەتیرۆر (CTG)
- تیرۆریستی دەستگیرکراو بە ناوی (حکم ردام محمد الرفیعي) ناسراو بە (ابو الحکم) خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینە.
- چەکداری داعش بووە لە فیرقەی (ذات الصوار)ـی لیوای (عەبدوڵای کوڕی عومەر).
- بەشداری چەندین کار و چالاکی تیرۆرستی و شەڕی دژ بە هێزە ئەمنییەکان کردووە.
- دوای ڕووخانی داعش هاتووەتە سنوری پارێزگای سلێمانی و لە ناوچەی بەردەقارەمان نیشتەجێ بووە.
- ناوبراو فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە لە لایەن دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا بە ماددەی 4ـی تیرۆر.
- دەستبەجێ پاش دەستگیرکردنی ڕادەستی یاساکرا بە مەبەستی سزادانی.
ئەوە لە کاتێکدایە، ڕۆژى 5ـى ئەم مانگەش، دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستان، گرووپێکی چەکداری داعش سەر بە ویلایەتی کوردستانی هەڵوەشاندەوە و 22 ئەندامی گرووپەکەشى دەستگیر کرد.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
دژەتیرۆری عێراق سێ داواکراوی داعشی لە سلێمانی دەستگیرکرد
دەزگای ئاسایش: گرووپێکی داعشى سەر بە ویلایەتی کوردستانمان هەڵوەشاندەوە
دانیار فاروق
2 کاتژمێر پێش ئێستا