سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبوەوە
ژوان نیزام 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبوەوە
- ڕێزگرتن لە بڕگەکانی دەستوور و باشترکردنی دۆخی ژیانی هاوڵاتیان تاوتوێ کرد
سەرۆککۆماری عێراق، لەگەڵ ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبوەوە و گفتوگۆیان لە بارەی ڕێزگرتن لە بڕگەکانی دەستوور و باشترکردنی دۆخی ژیانی هاوڵاتییان کرد.
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە
- دوایین پێشهات و ڕووداوەکانی گۆڕەپانی نیشتمانی تاوتوێکران.
- گرنگی ڕێزگرتن لە بڕگەکانی دەستوور.
- کارکردن بۆ دابینکردنی داخوازی و پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و باشترکردنی دۆخی ژیانیان تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکە، پێویستی هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستا و پاراستنی سەقامگیریی وڵات دووپاتکرایەوە.
ژوان نیزام
1 کاتژمێر پێش ئێستا