موحسین رەزایی: ئەمریکا لەڕێگەی عێراق و قەتەڕ و پاکستانەوە پەیامی بۆ ناردووین
ئارام یوسف 3 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا واشنتن لە ڕێگەی سێ کەناڵی جیاوازەوە، پەیوەندیی لەگەڵ تاران ئەنجامداوە.
- موحسین رەزایی: ئەمریکا لەڕێگەی عێراق و قەتەڕ و پاکستانەوە پەیامی بۆ ناردووین.
- موحسین ڕەزایی: حەوت داواکاریمان بۆ ئەمریکا ناردووە.
- موحسین ڕەزایی: ئەمریکا بە بەشێک لە داواکارییەکانمان ڕازی بووە.
- موحسین ڕەزایی: تاوەکو تەواوی داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت ناچینە قۆناغی داهاتووی دانوستانەوە.
موحسین ڕەزایی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی ئێران بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، تاران دوو هەفتە لەمەوبەر حەوت داواکاریی ئاڕاستەی واشتن کردووە، جەخیتشکردووەتەوە، کە "گەرووی هوورمز ناکرێتەوە، ئەگەر ئەو مەرجانەیان جێبەجێ بکرێت"، بەڵام هیچکام لەو مەرجانەی ئاشکرا نەکردووە.
وەڵامەکان و پەیوەندى و پێشنیازەکان
- وەڵامەکەی ئەمریکا بۆ داواکارییەکانی ئێران و کۆتاییهاتنی جەنگ بە گوێرەى پێویست نەبوون.
- واشنتن بەشێک لە داواکارییەکانی قبوڵکردووە، بەڵام بەشەکەی دیکەیان ناڕوونن و پێویستیان بە ڕوونکردنەوەی زیاتر هەیە.
- تاوەکو ئێستا چاوەڕوانی ڕوونکردنەوەکانی ئەمریکان سەبارەت بە پرسە هەڵواسراوەکان، تاوەکو بزانن دەتوانرێت ناڕوونییەکان تێپەڕێنرێن بچنە قۆناغێکی دیکەوە یان نا.
- تاران جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە بۆ سەر ئاڕاستەی دانوستانەکانی پێشوو لەگەڵ ئەمریکا.
لە بارەى گەرووی هوورمز، موحسین ڕەزایی دەڵێت، ئیدارەدانی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە بۆ ئێران سامانێکی نەتەوەیی، لە وەرگرتنی باج زیاترە، ئەو باجەی داوا دەکرێت بۆ گرەنتیکردنی ئاسایشی دەریایی و دابینکردنی تێچووی ئاسایش و پاراستنی ژینگەیە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
ئارام یوسف
3 کاتژمێر پێش ئێستا