بافڵ جەلال تاڵەبانی لە هەولێر قسەی دەبێت
دانیار فاروق 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- ئەمڕۆ دیدارى مێری لە شارى هەولێر بەڕێوەدەچێت.
- بافڵ جەلال تاڵەبانی لە هەولێر قسەی دەبێت.
- "بوونیادنانی کوردستانێکی بەهێزتر؛ یەکڕیزیی و ئاسایش و هاوبەشی هەرێمی" ناونیشانی پانێڵەکەی سەرۆکی یەکێتییە.
بە گوێرەی ئەجێندای یەکەم ڕۆژی دیداری ساڵانەی مێری، بافڵ تاڵەبانی کاتژمێر 11:20 خولەک پانێڵی دەبێت و لە بارەی "بوونیادنانی کوردستانێکی بەهێزتر؛ یەکڕیزیی و ئاسایش و هاوبەشی هەرێمی" گفتوگۆی لەگەڵ دەکرێت.
دیداری مێری:
- كۆنفرانسێكی سیاسیی باڵایە لە عێراق، کە لە پاییزی هەموو ساڵێکدا سازدەکرێت.
- کەسایەتییە کاریگەرەکانی ناوخۆ و ناوچەکە گفتوگۆی ئەو پرسانە دەکەن کە کاریگەرییان لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتیی هەیە.
- بافڵ جەلال تاڵەبانی چەند ساڵێکە یەکێکە لە قسەکەرە تایبەتەکانی دیدارەکە.
هەر لە یەکەم ڕۆژی دیداری مێری و لە پاش نیوەڕۆدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پانێڵی دەبێت. هەروەها ژمارەیەک کۆنسوڵی وڵاتانیش قسە دەکەن.
دیداری مێری (MERI Forum) چالاکییەکی ساڵانەی نێودەوڵەتی و نیشتمانیی سەرەکییە کە لەلایەن ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (MERI) ڕێکدەخرێت. ئەم کۆڕبەندە لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و تێیدا سەرکردە سیاسییەکان، داڕێژەرانی سیاسەت، ئەکادیمیستان، دیپلۆماتکاران و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی باڵیۆز و کونسوڵخانەى کۆدەبنەوە.
دانیار فاروق
1 کاتژمێر پێش ئێستا