بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کەمپى ئازادى
کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- سەرەڕاى وەستانى هێرشەکانى ئەمریکا و ئێران، بەڵام هێرشە درۆنییەکان لە هەرێمى کوردستان بەردەوامن.
- یەکێک لەو شوێنانەى ناوبەناو هێرشى دەکرێتە سەر کەمپى ئازادییە لە کۆیە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستان ڕاگەیێنراوێکى بۆ کەناڵ8 نارد کە تێیدا ئاشکراى کردووە، کاتژمێر (12:03) بۆ (12:16) خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی ئازادی -کۆیە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. کۆتا هێرش بۆ سەر کەمپەکە 30ـى ئەیلوول بوو، ئەوەش هێرشێکى درۆنى بوو، بە هەمان شێوە زیانى گیانى نەبوو.
کەمپی ئازادی لە کۆیە:
- شوێنی نیشتەجێبوونی خێزانی پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە.
- دەکەوێتە سنووری شارۆچکەى کۆیە لە پارێزگای ھەولێر.
- چەندین جار ڕووبەڕووی ھێرشی مووشەکی و درۆنی بووەتەوە.
بە گوێرەی داتاکان، لە دوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا لە 28ـی شوباتی 2026ـەوە، زیاتر لە 1000 هێرش لە ڕێگەی درۆن و مووشەکەوە کراوەتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان.
کەناڵ8
1 کاتژمێر پێش ئێستا