ڕاپرسی؛ دەنگی ئاکپارتی کەمیکردووە بەڵام هێشتا یەکەمە
عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- بەراورد بە ساڵی 2023، دەنگی ئاکپارتیی دەسەڵاتدار پێنج خاڵ کەمیکردووە.
- پارتی دەم 8.8%ـی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت.
- پارتى نوێ شەش خاڵ لەدوای ئاکپارتییەوەیە.
ڕاپرسییەکە لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی ئاساڵەوە کراوە و لە 28 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا، بۆچوونی زیاتر لە دوو هەزار کەس وەرگیراوەو بەراورد بە ساڵی 2023، دەنگی پارتى داد و گەشەپێدانى دەسەڵاتدار پێنج خاڵ کەمیکردووە.
ئەنجامى ڕاپرسییەکە:
ئاکپارتی 31.3%
پارتی نوێ 25.2%
پارتی دەم 8.8%
مەهەپە %8
ئیی پارتی %7.1
جەهەپە 5.1%
پارتی زەفەر %3.4
بەگوێرەی لێدوانی زۆربەی بەرپرسانی ئاکپارتی و مەهەپەی هاوپەیمانیان، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە دەوروبەری مانگی نیسانی 2028 بەڕێوەدەچێت و بەو جۆرەش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەتوانێت خۆی بەربژێر بکاتەوە.
عەدنان ئەحمەد
1 کاتژمێر پێش ئێستا