زەیدى "دەستپێشخەریی نیشتمان"ـى بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی خستەڕوو
ئارام یوسف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە:
- کۆبوونەوەکە لە نووسینگەی عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بوو.
- دۆخی سیاسی، ئەمنی، ئابووری و پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراقی تاوتوێ کراوە.
- جارێکى دیکە جەخت لە بێلایەنى عێراق لە کێشە هەرێمایەتییەکان کراوەتەوە.
عەلى زەیدی لە کۆبوونەوەکەدا باسی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کردووە، چوارچێوەی هەماهەنگی پیرۆزباییان لە سەرۆکوەزیران کردووە، بەبۆنەی دەستپێکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی دەستپێشخەریی نیشتمان، کە ئامانجی دابەشکردنی یەک ملیۆن پارچە زەویی نیشتەجێبوونە بەسەر هاوڵاتییاندا لە سەرانسەری عێراق.
ناوەڕۆکى ڕاگەیێنراوی چوارچێوەی هەماهەنگی:
- جەخت لە ڕۆڵی تەواوکاریی نێوان دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن و یاسادانان کراوەتەوە.
- ئەو پەیوەندییە ڕەنگدانەوەی لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژەیاسا پەیوەندیدارەکان بە ژیانی خەڵکەوە دەبێت.
- لەسەر دۆخی ئەمنی ستایشی ئامادەیی هێزە چەکدارەکان دەکەین.
- جەخت لە پشتیوانیکردنی تەواوی ئەو ڕێکارانە کراوەتەوە، کە دەبێتە مایەی پاراستنی سەروەری و ئاسایشی وڵات.
- جەخت لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانەکان بە گفتوگۆی دیپلۆماسییانە کرایەوە.
- پاراستنی بەرژەوەندییەکانی و دوورخستنەوەی عێراق لە لێکەوتەی ململانێ هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان.
کۆبوونەوەکەى چوارچێوەى هەماهەنگى دواى چەند ڕۆژێک لە گۆڕانکارییەکانى بەهاى دینار لە بەرامبەر دۆلار دێت، کە کاردانەوەى فراوانى لێکەوتەوە.
ئارام یوسف
1 کاتژمێر پێش ئێستا