چیرۆکی پێش خەوتنان بۆ منداڵان بڵاودەکرێتەوە
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- لە چوار بەرگ پێکهاتووە
- حەمەکەریم عارف لە فارسییەوە وەریگێڕاوە
- لە بنەڕەتدا لە نووسینی نووسەرێکی چینییە
- یەکێکە لە زنجیرە کتێبە ناسراوەکان بۆ چیرۆکی منداڵان
بڕیارە بەم نزیکانە و لەمیانی بەڕێوەچوونی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب، چوار بەرگی "چیرۆکی پێش خەوتنان بۆ منداڵان" بڵاوبکرێتەوە.
لە ئاستی ناوەڕۆکدا، چیرۆکەکانی ئەم بەرهەمە، بەسەر چوار وەرزەکەی ساڵدا دابەش بوون و بەگوێرەی وەرزەکان دایک و باوک دەتوانن بەرگەکان هەڵبژێرن.
ئەم زنجیرە کتێبە، لە چاپکراوە نوێیەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە و حەمەکەریم عارف وەرگێڕانی بۆ کردووە.
حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا