پێشبینییەکانى کەشناسى بۆ سێ ڕۆژى داهاتوو
کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە:
- کەشوهەواى پایزە لە هەرێمى کوردستان و عێراق بەردەوام دەبێت.
- چەند ناوچەیەک بارانى پچڕ پچڕ و هەورەبروسکە بەخۆوە دەبینن.
- پلەکانى گەرما ڕوو لە دابەزینى زیاتر دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمانی هەرێمى کوردستان و عێراق لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەوردایە و لە هەندێک ناوچەش کەشەکە باراناوى دەبێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.
پێشبینییەکانى کەشناسیی عێراق:
- سبەی چوارشەممە، کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و هەرێمى کوردستان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانێکی کەم.
- پلەکانی گەرما لەنێوان 31 بۆ 41 پلە دەبن، دهۆک فێنکترین و زیقار گەرمترین دەبن.
- پێنجشەممە کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و هەرێمى کوردستان هەور دەبێت لەگەڵ بارانێکى کەم و هەندێکجار ڕەشەبای لەگەڵدا دەبێت.
- کەشوهەوای ڕۆژی هەینی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و هەرێمى کوردستان هەور دەبێت لەگەڵ بارانێکى کەم کە هەندێکجار هەورەبروسکەى لەگەڵدا دەبێت.
کەشوهەواى شارەکانى هەرێمى کوردستان:
- ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو بێت لەگەڵ دەستپێکردنی باران کە هەندێ جار هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت بەتایبەت لەکاتەکانی بەیانیدا لە پارێزگای دهۆک و زاخۆ.
- لە نیوەڕۆدا کاریگەرییەکەی بە لاوازی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ئیدارەی سۆران، ڕاپەڕین هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی و سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیان.
- لە کاتەکانی ئێوارەدا کەش ئاسایی ببێتەوە و ئاسمان بۆ پەڵەهەور و نیمچە هەور بگۆڕدرێت.
کەناڵ8
2 کاتژمێر پێش ئێستا