بەیان سەلمان تەلیسمی بوون بڵاودەکاتەوە
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبییە لەبارەی شیعر
- لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بڵاودەکرێتەوە
- ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند چاپ و بڵاویدەکاتەوە
کتێبی تەلیسمبوون:
- نوێترین لێکۆڵینەوەی ئەدەبیی بەیان سەلمانە
- لەبارەی شیعرە
- گەشتێکی فیکری و فەلسەفییە بۆ خوێندنەوەی شیعری
پڕە لە تەلیسم و پەنهانی
لە بەرگی کتێبەکەوە
ئاماژە بەوەش دراوە:
- شیعرەکانی نێو ئەم کتێبە، پیاسەیەکن بەنێو بووندا، بوونێکی قەیراناوی، پڕ گومان و سامناک
- ئەم کتێبە شیعری چەند شاعیرێک لەخۆدەگرێت
- نووسەر وەکو خوێنەرێکی هەستیار بەدواداچوون بۆ ڕێبازەکانیان دەکات
- تێکەڵکردنی شیکاری لەگەڵ هەستی هاوبەش، تێڕوانینی نوێ بەم دەقانە دەبەخشێت
حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا