ڕێبەر ئەحمەد: ئەمڕۆ داعش لە 2014 بەهێزترە

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • دووەمین ڕۆژى دیدارى مێرى دەستیپێکرد.
  • ڕێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆ و قاسم عەبودى، ڕاوێژکارى ئاساییشى نیشتمانیی عێراق بەشداریان لە پانێڵێک کرد.
  • ڕێبەر ئەحمەد لەبارەى داعشەوە هۆشداریى دا و عەبودیش ئامادەیى هێزە ئەمنییەکانى پیشاندا.

هەردووکیان قسەیان لەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکان کرد و ڕێبەرى ئەحمەد هۆشدارى لە بەهێزبوونەوەى داعشدا، قاسم عەبودیش ئاشکراى کرد سەرەڕاى کشانەوە بەڵام هاوپەیمانان زانیارییان لەسەر جموجۆڵەکانى داعش پێدەدەن.


ڕێبەر ئەحمەد:

  • دەبێت دووبارە بیر لە هەڕەشەکان بکەینەوە
  • پێویستە بەردەوام بین لە لێکتێگەیشتنى ئەمنى
  • کاریگەرى ماددەى هۆشبەر لە تیرۆر زیاترە
  • هاتنى هاوپەیمانان بۆ عێراق پاڵپشتییەکى بەهێز بوو
  • هێزەکانى پێشمەرگە هاوکاربوون لە ڕزگارکردنى شارى موسڵ
  • پاش ئەم هەماهەنگییە ئەمنییانە هەوڵ هەبوو پەیوەندییەکانمان تێکبدرێت
  • عێراق وەکو خۆى مامەڵە بە دەستوورەوە ناکات
  • ڕێککەوتنى شنگال سێ خاڵ بوو هیچى جێبەجێنەکرا
  • بابەتەکە کاتێک تێکچوو کە حەشد و پەکەکە چوونە شنگال
  • حکومەتى فیدراڵى جددى نەبوو لە جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى شنگال
  • عێراق مامەڵە لەگەڵ کەسانێک لەدەرەوەى ڕێککەوتنەکە دەکات
  • بەبێ هەرێمى کوردستان هەوڵدەدرێت کێشەکان چارەسەربکرێن

قاسم عەبودى:

  • وڵاتانى دراوسێ دەیانەوێت پەیوەندی باشیان لەگەڵمان هەبێت
  • لەسەر سنوورى تورکیا چەندین گرووپى چەکدار هەن
  • ئێستا هەڕەشەى ئەلیکترۆنى مەترسییە لەسەر هەمووان
  • عێراق ئێستا شارەزاییەکى زۆرى لە بوارى ڕووبەڕووبونەوەى تیرۆر هەیە
  • هاوپەیمانان زۆر بەتوانابوون لە دەستنیشانکردنى جوڵەى گروپە تیرۆریستییەکان
  • دیراسەیەکى وردمان بۆ پڕچەککردنى هێزەکانمان هەیە
  • بەمنزیکانە چارەسەرى بۆشاییە ئەمنییەکان دەکەین
  • کۆنفرانسێکى گەورە بۆ هاوکارى عێراق و سووریا بۆ ڕووبەڕووبونەوەى گرووپە تیرۆریستییەکان ئەنجامدراوە
  • بەردەوامین لە لێکۆڵینەوە لەوانەى تۆمەتبارى کەیسى تیرۆرن
  • دەستمان کردووە بە چاکسازى لە بوارى زیندانەکان
کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا