چێنەر نزار پەیکەرێکی نوێ بۆ قازی محەممەد لە کەرکووک دروستدەکات
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- پەیکەرەکە لە خوێندنگەیەکە لە کەرکووکە
- پاش تێکچوونی شێوەکەی، چێنەر نزار سەرلەبەر دروستیدەکاتەوە
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، چێنەر نزار، پەیکەرسازی ناسراوی کورد، جەختی لە سەرلەبەر دروستکردنەوەی پەیکەرێکی قازی محەممەد کردەوە.
پەیکەرەکە دەکەوێتە بەردەم ئامادەیی قازی محەممەدی کوڕان لە کەرکووک.
هەمیشە بە شانازییەوە ئامادەییم هەیە کە بە هونەرەکەم، ڕێز لە کەسایەتییە گرنگەکانی نێو مێژووی کورد و کوردستان بگرم
چێنەر نزار
چێنەر نزار ئاماژە بەوە دەدات:
- پەیکەرەکە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە یان دروستکردنەوەیە
- بڕیارمداوە پەیکەرێکی نوێ بۆ قازی محەممەد دروستبکەم
- بە کواڵێتییەکی بەرزتر لە بنەڕەتییەکە دروستدەکرێت
- ئێستا دروستکردنی پەیەکەرەکە لە قۆناغی سەرەتادایە

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا