فۆتۆ؛ بەشێک لە پاشماوەی شوێنەواریی جۆگەی گاوری لە گەرمیان دۆزرایەوە

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • جۆگەی گاوری یەکێکە لە گرنگترین شوێنەوارەکانی گەرمیان
  • جۆگەکە لە ڕۆخی ڕووباری سیروانەوە لە گوندی عەلەومحە دەستپێدەکات
  • کارکردن لەسەر کنەوپشکنین و لێکۆڵینەوە لە دۆزینەوەکە دەستیپێکردووە
فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور:

  • سەرەتای جۆگەکە بە شێوەی تونێلی درێژە و پاشان هەڵکەندنی ئاسایی بەسەر زەوییە تەختەکانەوە ڕۆیشتووە پاشان بە شێوەی بەردی ئامادەکراو بە شێوەی سندوق درێژدەبێتەوە
  • ساڵی 2005 دوو بەشی ئەم شوێنەوارە نۆژەنکراونەتەوە
فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور

ئەوەی لەم دواییانە دۆزراوەتەوە: دەروازەی پشتەوەی جۆگەکەیە لە خڕی حەمەی کەریم و بۆ یەکەمجارە دەردەکەوێت.

فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور

ئەوەی جیاوازە لەم دۆزینەوەیەدا: هەڵگری کۆمەڵێک هێمای جۆراوجۆرە، کە ئاماژەن بۆ خاوەندارێتی.

فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور

کۆمپانیای شەم کاری نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکە ئەنجامدەدات و پاش تەوابوونی کارەکان بەڕووی هاونیشتمانییان دەکرێتەوە.

فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور
حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا